رۆژی یه‌كشه‌ممه 17/4/2011 شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لق‌و، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئوسامه عه‌بدولواحید ئه‌ندامی لق‌و، به‌ریزان زانایانی كارگێڕ‌و به‌رپرسانی لقی هه‌ولێر، به‌شداری كرد له‌پرسه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ناسیح له كۆمه‌ڵگای شاوێس.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه به‌شداریان كرد له پرسه‌ی كاك رێبوار، كه ده‌كاته برای مامۆستا مه‌لا صدرالدین بالیسانی‌و، هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌مه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا ناسیح كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهیره‌بان
بۆ بنه ماڵه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ناصح
بابه‌ت/ پرسه‌نامه
به رازی بوون به فه‌رمانی خوای گه‌وره، وێڕای خهمو په‌ژاره‌مان، هه‌واڵی كۆچی مامۆستا مه‌لا (ناسیح) مان بیست. مامۆستای خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت وخزمه‌تكردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلامی به‌ڕێكرد، بۆیه ئه‌م كۆچه نه‌ك خه‌ساره‌ت بوو بۆ بنه ماڵه‌كه‌تان به‌ڵكو خه‌ساره‌ت بوو بۆ گشت گه‌لی كورد‌و ناوچه‌كه، هیوادارین خوای گه‌وره سه‌بووری هه‌مو لایه‌كمان بدات‌و، مامۆستای كۆچ كردووش به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شاد بكات..
(انالله وانا الیه را‌جعون)
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
17/4/2011
|