دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مادی ئه‌ندامی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌لێدوانێكدا وتی ئێستا ئه‌وروپیه‌كان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پرسیار له‌ئیسلام ده‌كه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه وتی ئێستا مسوڵمانان به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌یان كه‌وتۆته سه‌ر شان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌رۆژئاوادا ده‌ژین.
دكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌له‌م دواییانه‌دا به‌سه‌ردانێكی بانگخوازی سه‌ردانی دانیماركی كرد‌و زۆربه‌ی شاره‌كان گه‌ڕا.
له‌درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا وتی وه‌ستانه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی دژ به‌ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كهسوكایهتیان به‌پێغه‌مبه‌ری خوا كردبوون هه‌روه‌ها گه‌مارۆ خستنه سه‌ر شمه‌كی دانیماركی و نه‌كڕینی له‌بازاڕه‌كاندا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كهدانیماركیهكان پرسیار له‌ئیسلام بكه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆی هیدایه‌تی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر لهدانیماركیهكان.
ده‌رباره‌ی بونی ئیسلام لهدانیماركدا وتی ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان له‌م وڵاته‌دا ده‌گاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار مسوڵمان كه زۆربه‌یان له كۆبنهاگنی پایته‌خت نیشته‌جێن كهئینتیمایان هه‌یه بۆ ره‌گه‌زو مه‌زهه‌بی جۆارو جۆر.
له‌م شاره‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌رو ده‌زگاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی ئیسلامی هه‌یه كه‌گرنگترینیان ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیه له‌دانیمارك، كه‌ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ره له‌یه‌كێتی رێكخراوه ئیسلامیه‌كان لهئهوروپاداو له 22/12/2002 بنیات نراوه‌و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی پاشكۆی هه‌یه له‌شاره‌كانی دانیمارك له‌م سه‌نته‌رانه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجمام ده‌درێت، ئێَستا مسوڵمانانی دانیمارك پێویستیان به‌چه‌ند مزگه‌وتێكی تر هه‌یه، چونكه ژماره‌یان زۆر بوه‌و جێگه‌یان نابێته‌وه كه‌تیایدا نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن و وانه‌ی تیادا بخوێنن و كۆبونه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها پێویستیان به‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری هه‌یه له‌پاڵ مزگه‌وته‌كه‌دا كهچالاكیه كلتورییهكانیان و وه‌رزشی تیا ئه‌نجام بده‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ئیسلام ده‌یه‌وێت.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وت كهمسوڵمانهكانی دانیمارك پێویسیان به‌چه‌ند سه‌نته‌رێك هه‌یه كهچالاكی تیایدا ئه‌نجام بده‌ن بۆ نامسوڵمانهكان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا به‌شێوه‌یه‌كی باش و چاك باس له‌ئیسلام بكه‌ن و ئه‌و وێنه‌یه‌ش راست بكه‌نه‌وه كهڕاگهیاندنی دانیمارك به‌شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه دژ به‌ئیسلام كردویه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و كاته‌وه كهقهیرانی كاریكاتێره‌كان دروست بوه نزیكه‌ی 2800 دانیماركی مسوڵمان بوون.
|