له‌به‌ر كه‌شی ناله‌باری بار‌ودۆخی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش سلێمانی‌و قه‌زا‌و ناحیه‌كانی، لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف داوا ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ له (24/4) یادی بۆمبابارانی قه‌ڵادزێ نه‌كرێته‌وه.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا به‌رپرسی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا له شاری قه‌ڵادزێ یادی ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه ناخۆشه تا هه‌میشه ببێته هۆكارێكی گرنگ به‌هێزكردنی گیانی برایه‌تی‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری له هزری گه‌نج‌و لاوه‌كانمان، هۆكارێكیش بێت بۆ یه‌كریزی‌و ته‌بایی، به‌ڵام دیاره ئه‌م ساڵ ئه‌م یاده ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و بارودۆخ‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌ترسین كه‌سانێك له ژێر هه‌ر ناو‌و لایێكه‌وه بێت ئه‌م یاده بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ نانه‌وه‌ی تووند‌و تیژی له شاره‌كه‌مان.
مامۆستای خانه‌قا گووتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه وه‌ك لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵادزێ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی سنووره‌كه‌مان (پارتی، یه‌كێتی، گۆران، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سۆسیالیست، شیوعی)و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی‌و پیاوماقوڵانی سنووره‌كه كرد، وێرای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك، كه من‌و ئه‌وقاف‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره خوێندمانه‌وه، تێیدا مه‌ترسی ئه‌و قۆناغه‌مان خسته روو، بۆیه داوامان له هه‌موو لایه‌ك كرد، بۆ رێگیریكردن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو، ئه‌مساڵ ئه‌م یاده نه‌كرێته‌وه، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربری.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا سوپاسی هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌كانی كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سنووری پشده‌رن، كه به هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ته‌وه، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كرد، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دلسۆزی‌و خۆشه‌ویستیانه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه.
|