ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/4/2011 شاندێكی باڵای كونسوڵگه‌ی ئێران، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ئاغای ره‌مه‌زانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی كونسوڵگه‌و، شێخ به‌شیر به‌رپرسی ده‌زگای شه‌هیدی میحڕاب له هه‌ولێر، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، وێڕای تاوتوێكردن‌و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر دواپێشهات‌و بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه به‌گشتی، باس له زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و، هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرا‌و، لێك نزیكی‌و هاوده‌نگی زانایانی سوننه‌و شیعه به‌رزنرخێنرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی خۆی‌و زانایانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێزیان دوپاتكرده‌وه‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: كه یه‌كده‌نگی زانایان په‌یام‌و ئامانجی یه‌كێتی زانایانه‌و، ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی نیشاندا بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی زیاتری لێك نزیكبوونه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی.
|