یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
زانایانی ئایینی ئیسلامی‌و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی‌و چه‌ند په‌رله‌مانتار‌و كه‌سایه‌تییه‌ك داوای ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2011 : 14:56:09
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ یاداشتنامه‌یه‌كدا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و یه‌كگرتوو‌و كۆمه‌ڵ كراوه‌، زانایانی ئایینی ئیسلامی‌و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی‌و چه‌ند په‌رله‌مانتار‌و كه‌سایه‌تییه‌ك، كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (24/4/2011) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی خوێندرایه‌وه‌ داوای هێوركردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه‌ خسته‌ روو، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌ كاك یه‌شار به‌ناوی تروكمانه‌كان‌و، سالم تۆما به‌ناوی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان‌و، هه‌روه‌ها مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی مامۆستای ئایینی له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌‌و وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد.

ئینجا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی له‌ هه‌ولێر‌و كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار‌و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر) ده‌ركراوه‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلامی‌و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستانه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر چوار خاڵ له‌وانه‌: (راگرتنی شه‌ری ئیعلامی‌و، كشاندنه‌وه‌ی هێزی زیاد‌و ناپێویست له‌ سلێمانی‌و، ئه‌نجامدانی دانیشتنی راسته‌وخۆ‌و به‌په‌له‌‌و بێ مه‌یجی هه‌ر پێنج حزبی سه‌ره‌كی كوردستان‌و، به‌شداریپێكردنی لێژنه‌ی دیالۆگ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان).

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:




به‌ناوی خودای گه‌وره‌ ومیهره‌بان

بۆ به‌ڕێزان/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

ب/ یاداشتنامه‌

سلاو رێز:

بێگومان ناوچه‌كه‌ مان به‌گشتی به‌بارودۆخێكی ئێجگار گرنگ وهه‌ستیار تێپه‌ر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كاریگه‌ریی گه‌یشتۆته‌ ناو هه‌رێمیش، ئه‌مه‌ش پێویست به‌وه‌ ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان وگشت چین وتوێژه‌كان به‌ گیانێكی هه‌ستكردن به‌ لێپرسراویه‌تی مێژووی ونه‌ته‌وه‌یی وئه‌خلاقی وزۆر به‌ژیری وحه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، تاسوود له‌ خاڵه‌ جوان وئه‌رێنیه‌كانی ده‌رهاوێشته‌كان وه‌ربگرین ونێو ماڵی خۆمان تۆكمه‌تر وپته‌وتر وئه‌زموونه‌كه‌شمان جوانتر بكه‌ین، لایه‌نه‌ نه‌رێنیه‌كان وخراپه‌كانی ده‌رهاوێشته‌كان له‌ ئه‌زموونی كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ به‌شێك له‌ شاری سلێمانی ده‌ووروبه‌ری پاش رووداوه‌كانی (تونس ومیسر) ده‌ستیان كرد به‌گردبوونه‌وه‌و خۆپێشاندان وكۆمه‌ڵێك داواكاری وداخوازی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی خرانه‌ روو، له‌سه‌ره‌تادا هه‌موولایه‌نه‌كان ئه‌م داخوازییانه‌یان به‌ڕه‌واو مافی یاسایی وده‌ستووری بینی ، له‌سه‌ر به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بڕیاری چاكسازی وچاكبونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ درا.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین رۆژ له‌دوای رۆژ گرژی نێوان لایه‌نه‌كان زیاتر ده‌بوو، ئاستی توندوتیژی به‌رز ده‌بوو تا گه‌یشته‌ رژانی خۆێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وكارمه‌ندانی پۆلیس، ئه‌وه‌بوو جه‌ند شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ردوولای ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات ده‌ستیان كرد به‌شه‌ڕی راگه‌یاندن وتۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ بۆ یه‌كتر، هێز رژایه‌ ناو شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی راگه‌یاندن و لێك دووری لایه‌نه‌كان دروستیان كردووه‌، كه‌میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونێكی تاڵی له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌ وتا ئێستاش برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی سارێژنه‌بۆته‌وه‌.

له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ وبه‌مه‌به‌ستی زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ وسنوردار كردنی كێشه‌كان وچاره‌سه‌ر كردنیان، پێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵكێكی دڵسۆزی ئه‌م وڵاته‌ ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه‌ دژی توندوتیژی وزمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكه‌ن ئیتر به‌سه‌ وچیتر خه‌ڵك ئه‌م وه‌زعه‌ی قبول نیه‌.

بۆیه‌ ئێمه‌ی به‌نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكانێكی زۆری سڤیل وبێلایه‌نی ئه‌م ولاته‌ له‌ زانایانی ئایینی ئیسلامی و پیاوانی ئاینی مسیحی و په‌رله‌مانتار وكه‌سایه‌تی وپیاوماقوڵی كوردستان ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ك داواكاری به‌په‌له‌ وپێویست ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی به‌رێزتان.

1- راگرتن ونه‌هێشتنی ده‌ست به‌جێی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی دژ به‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه‌.

2- كشاندنه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی زیاد وناپێویست له‌شاری سلێمانی وسپاردنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ به‌لیژنه‌ی ئه‌منی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بۆ حاله‌تی ئاسایی خۆی.

3- ئه‌نجامدانی دانیشتنی راسته‌وخۆ وبه‌په‌له‌ وبێ مه‌رجی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی(یه‌كێتی وپارتی وگۆڕان ویه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵ) به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكرنی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ ودانوستان له‌سه‌ر كێشه‌ وداخوازییه‌كان.

4- به‌شداریكردنی لێژنه‌ ی دیالوگ له‌ به‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنه‌كان وگفتوگۆكان.

له‌كۆتاییدا دووباره‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر دانیشتنی به‌په‌له‌، داواشتان لێ ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی وناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان وه‌لابنێن و زمانی زبر وهه‌ڕه‌شه‌ له‌میدیاكان راگرن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ت ونیشتمان. خه‌ڵكی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشی وهه‌واڵی دڵخۆشكه‌رن.... له‌گه‌ڵ رێزماندا

لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانی له‌ هه‌ولێر

كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار‌و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر


24/4/2011