مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
به‌بۆنه‌ی گۆرینی ناوی رۆژنامه‌ی په‌یام بۆ (په‌یامی زانایان) ئێمه له لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانه‌وه ده‌ستخۆشی و پیرۆزبای ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه كه نیشانه‌ی نوێبونه‌وه‌و كاراتركردنی بواری راگه‌یاندنی ئاینیه له كوردستان.
ئومێد ده‌خوازین كه هه‌موومان په‌یامی زانایان بكه‌ینه په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆمان و (په‌یامی زانایان)یش له ئاست داخوازی و داوكاری زانایان دابێت و ببێته سه‌كۆی گه‌یاندنی ده‌نگی زانایان به‌شوێنی خۆی.
سه‌ركه‌وتنی په‌یامی زانایان سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م زانایانه له‌كوردستان و هیواداریشین كه زانایان به خامه‌و په‌نجه ره‌نگینه‌كانیان په‌یامی زانایان جوانتر‌و ده‌وله‌مه‌ندتری بكه‌ن .
|