ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولیر: معروف ملاعولا روستایی
له به‌رواری 24/4/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ماموستا مه‌لا أمجد كریم غازی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان، له باره‌گای لق له شاری هه‌ولێر، پێشوازی كرد له‌ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی سنوری ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایانی شاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی چه‌ند پێشنیار‌و داواكاری بۆ زانایانی ئاینی‌و، له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێ گرتن له پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له به‌ڕێوه بردنی كاری پیشه‌ی یان‌و، هه‌م له ڕێزی یه‌كێتی زانایان ، بۆیه له‌لای خۆیی به‌رپرسی لق پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاری‌و پێشنیارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت جێ به‌جێ بكرێت، هه‌ر له ته‌ورێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، به‌رپرسی لق داوای له زانایان كردن پابه‌ندبن به‌رێنمای‌و ڕێره‌وی یه‌كێتی زانایان‌و، هه‌وڵدان بۆ زیاتر پاراستنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، یه‌كرێزی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر .
|