به‌پێی راپرسییه‌ك، له (88%) هاووڵاتیانی چین، به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه كتێب بۆ منداڵه‌كانیان ده‌خوێننه‌وه.
هه‌واڵێكی ئاژانسی نوێی چینی "شینخوا" بڵاویكردۆته‌وه، به‌پێی راپرسییه‌كی ئه‌كادیمیای چینی بۆ رۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه، كه (19) هه‌زار هاووڵاتی چینی له (29) پارێزگا تیایدا به‌شداربوونه، ده‌ركه‌وتووه "رۆژانه هه‌ر خێزانێك له وڵاتی چین، بۆ ماوه‌ی (23) خولهك كتێب بۆ منداڵه‌كانیان ده‌خوێننه‌وه".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه، له ساڵی (2010)دا له (77%) منداڵان له وڵاتی چین كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر هه‌شت ساڵیدا بووه، توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بووه، له كاتێكدا ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی (2009)دا ته‌نها (5%) بووه.
PNA- په‌كین |