سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند, ئه‌مساڵ (4500) هاوڵاتی هه‌ریَمی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن و خه‌رجی هه‌ر حاجییه‌كیش (3) ملیۆن و (700) هه‌زار دیناره.
"مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" به‌ڕیَوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان رایگه‌یاند: خه‌رجی هه‌ر حاجییه‌كی ئه‌مساڵی هه‌ریَم (3) ملیۆن و (700) هه‌زار دیناره و پیَویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ له‌تیروپشكدا ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه له به‌رواری (2 ی ئایار/ مایو 2011) بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ سه‌ردانی به‌ڕیَوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حه‌ج له سنوری خۆیان بكه‌ن بۆ ته‌سلیم كردنی پاره‌ی دیاریكراو و دڵنیابوون له ته‌واوبوونی پاسپۆرت و ئیجرائاتی ئیداری و هه‌ركه‌س دوا بكه‌ویَت خۆی به‌رپرسیاره له‌سه‌فه‌رنه‌كردنی.
نه‌قشبه‌ندی وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی (5) ساڵی رابردوو سه‌فه‌ری حه‌جیان كردووه حكومه‌تی سعودیه ڤیزای حه‌جیان پیَنادات و باشتر وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه پاره ته‌سلیم نه‌كه‌ن چونكه‌پاره‌كه‌یان ده‌فه‌وتیَت و پیَیان نادریَته‌وه.
به‌ڕیَوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی: ساڵی پار خه‌رجی هه‌ر حاجییه‌كی هه‌ریَمی كوردستان (4) ملیۆن دینار بووه و بڕیاره ئه‌مساڵیش 4500 هاوڵاتی هه‌ریَمی كوردستان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَر و سلیَمانییه‌وه سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن.
PNA
|