ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر : معروف ملا عه‌ولا روستایی
له به‌رواری 21/4/2011 به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌یاوه‌ری ئه‌ندامی لق مه‌لا معروف روستایی به‌ژداری كرد له تاوتۆی كردنی دكتورانامه‌ی وتار خوێنی مزگه‌وتی سپی له شاری هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا سعدالدین مه‌لا عبدالله به‌لپیتانی ، له ژێر ناو نیشانی ( الموقف الإسلامی من التعدیلات التی أجریت علی قانون اڵاحوال الشخصیه فی إقلیم كوردستان العراق ) ( دراسه مقارنه ) له لایه‌ن لێژنه‌ك كه پێكهاتبوون له پێنچ ئه‌ندام‌و، سه‌رۆكێك ، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی صلاح ا‌لدین ، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئاینی‌و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایان‌و، راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌و، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناوشاری هه‌ولێر ، ئه‌مه‌و تاوتوێ كردنه‌كه نزیكه‌ی پێنچ كاتژمێری خایه‌ند ، بۆیه ئێمه‌ش به‌ناوی لقه‌كه‌مان لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان جارێكی تر پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێزیان ده‌كه‌ین به‌هیوای خزمه‌تێكی به‌رچاو‌و، ته‌مه‌نێكی درێژ‌و پرخێر .
|