پاپا بندێكتی پاپای ڤاتیكان خه‌مناكی‌و ئه‌سه‌فی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر وازهێنان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی رۆژئاوا له ئایینی مه‌سیحی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، هه‌روه‌ها گووتی: به‌داخه‌وه، كه ده‌بینین رۆژئاوای قه‌ڵای مه‌سیحییه‌ت له دین دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: هه‌ندێك جار وا هه‌ست ده‌كه‌ی، كه رۆژئاوا تووشی مه‌له‌ل‌و بێزاری بووه له مێژوو‌و رۆشنبیری خۆی، ئایا گه‌لی ئێمه‌ی مه‌سیحی له رۆژئاوا به پله‌یه‌كی زۆر گه‌وره له باوه‌ڕ‌و خوا دوورنه‌كه‌وتووینه‌ته‌وه؟
|