یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی چاوه‌ڕێ‌ ده‌كات مه‌سیح له‌سه‌ر فه‌یس بووك بگه‌ڕێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/04/2011 : 14:28:18
قه‌باره‌ی فۆنت
قه‌شه‌یه‌كی به‌ناوبانگ‌و كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (فرانكلین گراهام) رایگه‌یاند: ئه‌و چاوه‌ڕێ‌ ده‌كات بۆ جاری دووه‌م مه‌سیح بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، پێشی وابوو ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ رێگای مۆبایله‌وه‌ له‌لایه‌ن ملۆنه‌ها كه‌سه‌وه‌ وێنه‌ی ده‌گیرێت‌و، ده‌بێته‌ گه‌رمترین باس له‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ فه‌یس بووكه‌وه‌ بۆ یوتیوب.

قه‌شه‌ له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ دیمانه‌یه‌ك بوو، رۆژی (24/4/2011) ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكی (ABC) بڵاوی كرده‌وه‌، پشتی به‌ ده‌قێكی كتێبی پیرۆز به‌ستووه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو چاوێك هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح ده‌بینێت، كه‌واته‌ ئه‌م ده‌قه‌ ناێته‌دی ته‌نها به‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ له‌ رێگای ئه‌نته‌رنێت‌و مۆبایله‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانێت مه‌سیح ببینێت، چونكه‌ فه‌یس بووك‌و یوتیوب‌و توێته‌ر‌و مۆبایل رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ری له‌ شۆڕشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی بینی، بۆیه‌ له‌ رووداوی دووباره‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی مه‌سیح هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بیننز

جێی باسه‌ باوكی ئه‌م قه‌شه‌یه‌ (بیلی گراهام) یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی خه‌ڵ:یان ده‌كرده‌ كریستیان له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشی هه‌میشه‌ قسه‌ی به‌ ئیسلام ده‌ڵێت‌و، ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌ ده‌كات، هه‌ر ئه‌و قه‌شه‌یه‌ له‌ مانگی رابردوو له‌ دیمانه‌یه‌كی دیكه‌دا بومه‌له‌رزه‌ی تسونامی له‌ یابانی به‌ به‌ڵ"ه‌یه‌ك له‌ به‌ڵگه‌كانی كۆتایی هاتنی دونیا دانا‌و، پێێ‌ وابوو ئه‌و شتانه‌ موژده‌ی هاتنه‌وه‌ی مه‌سیحن، چونكه‌ به‌ڵگه‌كانی هاتنه‌وه‌ی مه‌سیح بریتین له‌: جه‌نگ‌و برسییه‌تی‌و بومه‌له‌رزه‌‌و... كه‌ له‌وانه‌یه‌ گه‌یشتبینه‌ ئه‌و قۆناغه‌.