راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌ژێر دروشمی (رۆڵی زانایانی كورد له ژینگه پارێزی كوردستان)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئایینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه، مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ ژماره‌یه‌ك ژینگه پارێز سازكرد كه له نێویاندا به‌ڕێز وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت. له‌و باره‌یه‌یه‌وه ناوبراو له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كاركردنی رابردوومان دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆرمان له سنوری ئه‌وقافی سۆران بۆ هوشیاركردنه‌وه و هاندانی خه‌ڵك بۆ پاراستی ژینگه‌ی كوردستان و ئاشناكردنی مامۆستایانی ئایینی و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقاف و خه‌ڵك به گرنگییه‌كانی پاراستنی ژینگه ئه‌نجام داوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته پێشنیار كرام، بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته مایه‌ی به‌رده‌وامی زیاترمان بۆ پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری ژینگه‌ی.
|