رۆژی چوارشه‌مه (27\4\2011) به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لقی شاره‌زوور به ئاماده‌بوونی كارگێرانی لق‌و بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له قه‌زای شاره‌زوور‌و قائیمقامی شاره‌زوور‌و به‌رپرسی حیزبی‌و حوكمی ئاشته‌وایی نێوان بنه‌ماڵه‌ی (حاجی محمد كوێخا فه‌ره‌ج) به‌لی هێرۆیی‌و بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو (حه‌مه فه‌ره‌ج حه‌مه مراد) له عه‌شیره‌تی جوجانی، به‌رێوه‌چو. سوپاس بۆ خوا زۆر به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
به‌ڕێز مامۆستا شیخ بهاالدین به‌رپرسی لق له وته‌یه‌كدا داوای له ئاماده‌بووان كرد، كه ئاشته‌وایی مه‌رج نیه ته‌نها له نێوان دوو كه‌س یان دوو بنه‌ماله بكرێت به‌ڵكو ئاشته‌وایی له نێوان دولایه‌نیشدا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین بۆ پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه‌و نه‌هێڵین چیتر ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌و خراپی بڕوات‌و هه‌میشه قسه‌ی باش بكه‌ین رێنموونی خه‌ڵك بكه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه.
|