له درێژه‌ی ئه‌و خولانه‌ی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئایینی له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كرێنه‌وه، رۆژی (2/5/2011) له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سێیه‌مین خولی مامۆستایانی ئایینی ده‌ستی پێكرد، كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌و باره‌وه مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئوم خولانه به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تانه‌و، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بین، كه هه‌ر رۆژه‌و دوو بابه‌تی گرنگ شی ده‌كرێنه‌وه‌و، مامۆستایانی به‌شدار بوو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌ولێرو گهرمیانو سۆران‌و شێخان مامۆستایان به‌شدارییان تێدا كردووه.
له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی خوله‌كاندا مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له وانه‌بێژان‌و به‌شداربووان كرد‌و، هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبن‌و، پشتگیری یه‌كێتی زانایانیشی بۆ ئه‌م خولانه‌و زانایانی ئایینی دووپات كرده‌وه.
له یه‌كه‌م سمیناردا دكتۆر به‌شیر خه‌لیل باسی له گرنگی‌و پێگه‌ی ئافره‌ت له‌نێوان شه‌ریعه‌تی ئیسلام‌و واقیعی ئێستادا باسی كرد.
دووه‌مین وتار له‌لایه‌ن چه‌مكی مافه‌كانی مرۆڤ له تیۆره‌وه بۆ پراكتیك بوو، كه له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا عه‌لی كه‌ریم پێشكه‌ش كرا.
گه‌ڵاڵی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: ئه‌م خولانه له داهاتووشدا درێژه‌یان دهبێتو، به‌و هیوایه‌ین مامۆستایانی هه‌موو ناوچه‌كان پشكداری تێدا بكه‌ن.