یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
شاندێكی لقی سۆران له‌گه‌ل (سه‌رۆكێ‌ جڤاكا ئیسلامیا كوردستانێ‌ له‌ ئه‌وروپا) كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/05/2011 : 15:19:31
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لاره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌ڕۆێ‌ 1/5/2011یه‌ك شه‌ممه‌ شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبون له‌به‌رێزان (مه‌لامسته‌ فاباپشتی ،مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید،مه‌لاملحم محمد سالح ,مه‌لایوسف احمدچۆمانی،مه‌لارسول سیتكانی ،ئه‌ندامانی لق وبه‌به‌شداری به‌رێزان مامۆستامه‌لامادح مه‌لامحمدبه‌رزێوه‌ی ومامۆستامه‌لامه‌حمودگه‌لالی ومامۆستا مه‌لاعبدالله شێركاوه‌ی ومامۆستامه‌لاعبدالله خانه‌قابه‌رپرسی رێكخراوی خانه‌قای یه‌كێتی زانایان.سه‌ردانی بناری قه‌ندیلیان كردوله‌لایه‌ن شێخ عمربه‌رگركه‌یی سه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل و به‌رێزان (مه‌لامحمدشافعی سه‌رۆكی گڤاكائیسلامیاكوردستانێ‌ له‌ئه‌وروپاومه‌لامحی الدین جێگری سه‌رۆكێ گڤاكێ‌ وچه‌ند هه‌ڤالێكی ترله‌بناری قه‌ندیل پێشوازیكران وبه‌به‌شداری شاندێكی لقی رانیه‌و چه‌ندمامۆستایه‌كی ئاینی ناوچه‌ی پشده‌ركۆبونه‌وه‌یه‌ك سازكرا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكردودواتر سه‌رۆكێ‌ گڤاكائیسلامیاكوردستانێ‌ له‌وته‌یه‌كیداوێرای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان وخۆشحال بوون و شادبوونی به‌وكۆمه‌له‌ زانایه‌ له‌كوردستانی باشوور ئامانجی دانیشتنه‌كه‌ی بۆئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌ كه‌به‌مه‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان زیاترهه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوان زانایانی هه‌مووپارچه‌كانی كوردستانه‌و .هه‌روه‌هابۆئه‌وه‌ی زانایان هه‌روه‌ك رابوردووبه‌پێشره‌وو پێشه‌وای ملله‌ته‌كه‌یان بمێننه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان به‌گیانی ئاگابون له‌یه‌كترو كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی سیاسی ئاینی ونه‌ته‌وه‌ی سه‌ربخه‌ین .

هه‌روه‌ك رونیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رسامن به‌كاروچالاكیه‌كانی زانایانی كوردستانی باشوركه‌جێگه‌ی ئومێدی گشت زانایانن له‌هه‌مووپارچه‌كانی كورستان .
دواتر هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو مه‌لامادح به‌رزێوه‌ی ومه‌لامه‌حمودگه‌لالی له‌وته‌كانیاندا

به‌ناوی لقی سۆران. وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان بۆكوردستانی باشوركۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌چه‌ند گفتوگۆیه‌كی هه‌نوكه‌ی په‌یوه‌ست به‌زانایانی ئاینی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وله‌ندكردوتیشكیان خسته‌ سه‌رزه‌روره‌تی یه‌كگرتنی ته‌واوی زانایانی كوردله‌ژێردروشمی كاركردن له‌پێناورزگاركردنی گه‌له‌كه‌یان له‌ژێرچه‌پۆكی دوژمنان .هه‌روه‌هاهاورابوون له‌سه‌ربه‌تۆكمه‌ كردنی زیاتری بواری ئاینی ونیشتمان په‌روه‌ری له‌نێوهزری تاكه‌كانی كوردوهه‌ولدان بۆگه‌یشتن به‌ته‌واوی ئامانج وداخوازیه‌كانی گه‌لی كورد.

هه‌روه‌ك رۆلی زانایانی ئاینشیان خسته‌ به‌رباس ولێكۆلینه‌وه‌ له‌مه‌ررۆلی چالاكیان ودانه‌بڕانیان له‌ئێش وئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌یان ,

هه‌رله‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌داشاندی لقه‌كه‌مان دوپاتی هاوكاری ویارمه‌تی وكارئاسانی بۆشاندی گڤاكائیسلامیاكوردستانێ‌ كرده‌وه‌وجه‌ختیان له‌سه‌رهه‌ماهه‌نگی وبرایه‌تی نێوان سه‌رجه‌م زانایانی كوردكرده‌وه‌ .

پاشان وته‌ی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شكراوكۆبونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ندین داواكاری وپێشنیاری به‌ نرخ ده‌وله‌مه‌ندكرا.

له‌كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌شدادوباره‌ سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكێ‌ جڤاكائیسلامیاكوردستانێ‌ له‌ئه‌وروپاسوپاسگوزاری خۆیان بۆماندوبون وئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ نیشاندایه‌وه‌وكۆتای به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هات .
شایه‌نی باسه‌ دوای كۆتای هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ شاندی لقه
‌كه‌مان مامۆستای ئاینی مه‌لامحمد به‌رگركه‌یی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ له‌هه‌وال وره‌وشی ته‌ندروستیان پرسی وله‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستاخۆشحالبوو به‌وسه‌ردانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆشانده‌كه‌ خواست.