دوای كوشتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ته‌رمی بن لادنی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان فرێدایه ناو ده‌ریا، چونكه پێیان وابوو هیچ ده‌وڵه‌تێك ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رناگرت، هه‌رهه‌وه‌ها ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، بكرێته مه‌زارگه.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ته‌رمی بن لادنی كردووه، بووه‌ته جێگه‌ی ره‌خنه‌ی زانایانی ئایینی ئیسلام، چونكه وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ره‌خنه‌ی تووند له بن لادن‌و، فیكره‌كه‌و، كاره‌كانی دهگرنو، پێیان وایه وێنه‌ی ئیسلامی ناشیرین كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، سوكایه‌تی به ته‌رمی مردبوو بكرێت، تا ئه‌گه‌ر كافرو سته‌مكاریش بێت.
زانایانی ئه‌زهه‌ر پێیان وایه ته‌نها له یه‌ك كاتدا دروسته ته‌رمی مردوو فرێ بدرێته ناو ده‌ریا، ئه‌گه‌ر له ناو كه‌شتییه‌ك بوو، وه وشكایی دوور بوو، ئه‌گه‌ر بهێلدرێته‌وه، بۆگه‌نی ده‌بێت، ئه‌و كاتی دروسته.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن: ئوسامه بن لادن به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام كفن كراوه‌و، نوێژی له‌سه‌ر كراوه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك نه‌بووه تێیدا بشارنه‌وه، بۆیه فره‌یان داوه‌ته ناو به‌حر، به‌ڵام زانایانی ئایین له ئه‌زهه‌ر پێیان وایه ئه‌فغانستان یان پاكستان وه‌ریان ده‌گرت، ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر داوای له وڵاتان كردبایه، ئه‌گه‌ر كه‌س وه‌ری نه‌گرتبا، ئه‌وا بۆیان هه‌بوو فرێی بده‌نه‌وه ناو ده‌ریا، نه‌ك ئێستا هه‌ر به ته‌خمینی خۆیان یه‌كسه‌ر فره‌ی ده‌ده‌نه ناو به‌حر، ئه‌وه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌و سوكایه‌تیكردنه به مرۆڤ.
ئیمامی ئه‌كبه‌ر شێخ ته‌یبی شێخی ئه‌زهه‌ر، پێی وایه ئه‌و كاره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتێكی نا دینی‌و نا مرۆڤانه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه سوكایه‌تی به لاشه‌ی مردوو بكرێت، جا هه‌ر دین‌و مه‌زه‌بێكی هه‌بێت، به‌ڵكو رێزی مردوو ئه‌وه‌یه بشاردرێته‌وه.
دكتۆر عه‌لی جومعه موفتی میسر، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره، ده‌ڵێت: به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
ئاژانسه‌كان
|