یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ كۆنگره‌ی ته‌سه‌وف: هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی هه‌ڵگری فیكری ڕاسته‌قینه‌ی ته‌سه‌وف بێت قه‌ت نه‌یتوانیوه‌ خیانه‌تكار بێت به‌گه‌ل‌و میلله‌ته‌كه‌ی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/05/2011 : 11:57:33
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی (3/5/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ یاوه‌ری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وفیان كرد له‌ شاری سلێمانی.

له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه‌ له‌ به‌شێكی وته‌كه‌یدا گووتی:

خۆشحاڵین به‌م كۆنفرانسه‌، چونكه‌ ته‌ریقه‌ته‌كان هه‌میشه‌ به‌ درێژایی مێژووی كورد ڕۆلی ئیجابیان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ بووه‌ته‌ دروست بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تین له‌ نێو چین و توێژو گوندو شاره‌كانی كوردستان.

له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك به‌ڕاستی هه‌ڵگری فیكری ڕاسته‌قینه‌ی ته‌سه‌وف بێت قه‌ت نه‌یتوانیوه‌ خیانه‌تكار بێت به‌گه‌ل‌و میلله‌ته‌كه‌ی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لانكه‌یه‌كی به‌رده‌وامی شۆرش‌و به‌رخودان بووه‌، دژی سه‌رجه‌م ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، له‌زۆربه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كورد به‌ره‌و بێ‌ ئومێد بوون چووبێت حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان‌و خانه‌قاو ته‌كیه‌كان سه‌ركرده‌و شاره‌زای خۆنه‌ویستان به‌هه‌مهێناوه‌و، جارێكی دیكه‌ ئومێدو بڕوا به‌ به‌خۆبونیان به‌به‌ر گیانی كورد داوه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕووی ئایینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌مانی زوودا، له‌گه‌ڵ دروست بوونی فه‌راغی ئاینی و هه‌ندێكجاریش مه‌زه‌بی، ئه‌وان له‌ڕێگای زوهدو خوا ناسی و ده‌رس و دیراسه‌و پشتیوانی مامۆستایانی ئاینی، بۆشاییه‌كه‌یان پڕ كردۆته‌وه‌، هه‌ركاتێكیش موسولمانان به‌ره‌و دونیا ویستی‌و له‌بیر چونه‌وه‌ی قیامه‌ت چوو بن، فیكره‌كانی غه‌زالی و گه‌یلانی و هاوشێوه‌كانیان، دڵی موسلمانایان زیندوو كردۆته‌وه‌.

له‌ ڕووی ڕۆشه‌نبیریشه‌وه‌، رێبازی ته‌سه‌وف هه‌میشه‌ سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی شاعیران و ئه‌دیبان و رۆشنبیران بووه‌.

به‌ڵام هه‌ر كاروانێك ئه‌گه‌ر درێژ بویه‌وه‌و په‌ڵ و پۆپی بڵاو بویه‌وه‌، كه‌م و كوریشی ده‌كه‌وێتی، بۆیه‌ ئێمه‌ وێرای پشتیوانیمان بۆ هه‌ر كارێك كه‌ خزمه‌ت به‌ زانایان و په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی پڕ لێبورده‌یی ئیسلام و رێبازی ته‌سه‌وف وه‌كو خۆی بكات ده‌كه‌ین.

بۆیه‌ هیوادارین ئه‌م كارانه‌ هه‌نگاوێك بێت بۆ لێكنزیكی و كه‌م كردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی رق و كینه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، چونكه‌ ته‌سه‌وف هه‌میشه‌ چه‌تری ئارامی و خۆشه‌ویستی بووه‌، به‌بێ‌ ئه‌و رێچكه‌یه‌ لادانه‌ له‌ په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.

جێی گووتنه‌ شاندی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی‌و شێخ به‌هائه‌دین چه‌مپاراوه‌یی‌و مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و شاندی لقی سلێمانی.