پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، پێی وایه شۆڕش پێویستی به چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له رووی دارایی‌و فێركردن‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵ‌و تا ده‌گاته نوێگه‌ری له ئاییندا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌یه، كه له كۆڕی سێیه‌می یه‌كێتی جیهانی زانایان به ناونیشانی (ئاینده‌ی گه‌لانی ئیسلامی له‌ژێر سایه‌ی شۆرشه‌كاندا) پێشكه‌شی كرد:
ئازادی له چوار چێوه‌ی یاسادا وه‌ك ئۆكسجین‌و هه‌وا پێویسته بۆ زیندو راگرتنی گیان‌و ژیانی هه‌ركاتێك چوارچێوه‌كانی ئازادی ته‌سك بكرێته‌وه، جوڵه‌ی گه‌لان رو له‌خراپی ده‌كات‌و هه‌ناسه‌ی به‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه، هه‌ركاتێك هه‌وا كراوه بێت‌و گۆره‌پانه‌كه فراوان بێت ئه‌وكاته خۆش‌و سنگ فراوانی زیاتر ده‌بێت، ئازادی وه‌ك هه‌وایه‌كی كراوه وایه، ئۆكسجین سه‌رچاوه‌ی گیان‌و ژیانه ته‌نانه‌ت بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌م كاریگه‌ریه به چاكه‌و خراپه، ئه‌مه ئه‌و سروشته‌یه كه خوا مرۆڤیی له‌سه‌ر دروست كردووه، خوای گه‌وره هه‌رگیز رقی به‌رامبه‌ر كه‌سێك نی یه به‌هۆی ئینتیمای ئاینیه‌وه . {لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} (256) سورة البقرة .
ته‌نانه‌ت ئیمان لای خوای گه‌وره قبوڵ نی یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ناعه‌ت‌و ئازادی نه‌بێت، ئازادی یه‌كه‌مین هۆكاری راپه‌رین‌و به‌ره‌و پێش بردنی گه‌لان بووه به درێژای مێژوو، ئه‌وروپا كاتێك پێش كه‌وت كه رزگاری بووه له‌گه‌نده‌ڵی سیاسی، ده‌ستیان دایه چاكسازی سیسته‌می سیاسی‌و فێركردن، پاشان رویان كرده بواری داهێنان به‌مه‌ش توانیان له دنیادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌وه‌ی له‌قورئاندا هاتوه گه‌لان له‌ژێر سایه‌ی سته‌م كاری‌و دیكتاتۆریه‌تدا توانای به‌رهه‌م هێنان‌و داهێنانیان نابێت .{ضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً عَبْدًا مَّمْلُوكًا لاَّ يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ وَمَن رَّزَقْنَاهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا هَلْ يَسْتَوُونَ الْحَمْدُ لِلّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ} (75) سورة النحل
{وَضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لاَ يَقْدِرُ عَلَىَ شَيْءٍ وَهُوَ كَلٌّ عَلَى مَوْلاهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لاَ يَأْتِ بِخَيْرٍ هَلْ يَسْتَوِي هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَهُوَ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} (76) سورة النحل
ئه‌وه‌ی زانراوه لای هه‌موان كه گه‌لانی ئیسلامی ماوه‌یه‌كی زۆره كه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ده‌ده‌ن، له سه‌ده‌ی كۆتایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ئه‌وكاته‌ی كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ له به‌رپرسانه‌وه سته‌مكاری سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌ندێك له‌زانای چاكساز دروست بوون كه داوای چاكسازی سیسته‌می سیاسی‌و كۆتایی هێنانی به‌هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به چاكسازی هه‌مه لایه‌نه بكرێت .
هه‌روه‌ها داوای پێدانی ئازادی ده‌كرد بۆ گه‌ل‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ئه‌م پرۆژه چاكسازیه جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی‌و شێخ محمد عه‌بده‌و ره‌شید ره‌زاو كه‌وا كیبی‌و چه‌ند كه‌سێكی تر بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌یتوانی وه‌ڵامی داواكاری گه‌له ئیسلامیه‌كان بداته‌وه‌و له وه‌ڵامدا ته‌نها ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری دروست كرد له‌م كاته‌دا هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌كانی سوڵتان عه‌بدالحمید گه‌وره بوون به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو، له‌م كاته‌دا ئیمپریالیزمی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسی ئیستیغلالی راپه‌رین‌و شۆرشی گه‌لانیان كرد بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌هاوكاری پیاوانی شۆڕشه عه‌ره‌بیه‌كان توانیان ده‌وڵه‌تی عوسمانی بروخێنن، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌م گه‌لانه ئه‌وه‌یان توشبوو كه توشیان هات له داگیركاری‌و ئیمپریالیزم، كه‌بووه هۆی جیاوازی دووبه‌ره‌كی‌و رواندنی زایۆنیۆم له‌سه‌ر زه‌وی پیرۆزی فه‌ڵه‌ستین، كه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه چه‌ندان به‌ڵاو ناره‌حه‌تی‌و شكست‌و موسیبه‌ت توشیان بوو .
لێره‌وه پێویسته زۆر هۆشیار بین‌و به وردیه‌وه بیر له شێوازی ئاراسته‌كردنی ئه‌م شۆڕشانه بكه‌ینه‌وه هه‌تا ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنین به‌تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه بۆ شوناسی ئیسلامی له گرنگترین ئامانجه‌كانێتی .
هه‌موو خۆ پیشاندانه‌كانی تونس‌و میصر‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن‌و سوریا له‌روی دروشمه‌وه ئیسلامین، واته هیچ مۆركێكی حیزبی یان كۆمه‌ڵێكی دیاری كراوی هه‌ڵنه‌گرتووه، من متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه كه ئه‌م شۆڕشانه ده‌گه‌ن به‌ئامانجه‌كانی خۆیان به پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه لێره‌دا شوێنی باس كردن نیه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ترساندوه‌و توشی سه‌رسوڕمانی كردوم له‌دوای شۆرششی میسر ئه‌و جه‌ده‌له‌یه كه‌دروست بوه له‌سه‌ر خواستی ئه‌م شۆڕشه.
مامۆستای به‌ڕێزمان فه‌همی هوه‌یدی له‌وتارێكدا باسی ئه‌وه‌ی كردوه‌كه‌هه‌ندێك له‌نوسه‌ره عه‌لمانیه‌كان هانی ده‌سته‌ی سه‌ربازیان داوه‌و ترساندویانن به‌وه‌ی كه‌ئه‌م شۆڕشگێڕانه ئینتیمای ئاینیان هه‌یه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌ئیخوانیش نه‌بن، ئه‌مانه ترسی ئیسلامی سیاسیان گه‌وره كرد به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئیسلام و دورخستنه‌وه‌ی بۆ جارێكی تر له‌ناوه‌نده‌كانی ژیان، ئه‌ویش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئیسلام بوه‌ته هۆی بزواندنی جه‌ماوه‌ر و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئازایه‌تی و خه‌باتی نه‌پساوه له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌ویش له‌ژێر دروشمی (الله اكبر الله اكبر الله اكبر) . به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌ڵوێستی ئیخوان له‌م شۆرشه‌دا زۆر جوان بوو .
كه‌باسیان كرد و رازی بون به‌گه‌مه‌ی دیموكراسی پێكه‌وه ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیاندا كه‌پاڵێوراویان نه‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
برایانی به‌ڕێز:
پاشه‌رۆژی گه‌له‌كانمان به‌نده به‌ئاراسته كردنی ئه‌م شۆڕشانه به‌ره‌و ئامانجه دیاری كراوه‌كان، ئه‌ویش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌رابردوو یان رابردووی گه‌لانی تریش. هه‌روه‌ها به‌ئاینده‌ی خۆمان و ئاینده‌ی گه‌لانی تریش.
ئه‌ویش له‌رێگه‌ی پێنج هه‌نگاوی سه‌ره‌كیه‌وه :
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: چاكسازی له سیستمی سیاسی‌دا: ئه‌یش له‌رێگه‌ی ده‌ست پێكردنی په‌یمانێكی نوێ كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان رێك بخات، كه‌تیایدا هه‌موو هۆكارێك دابنرێت كه‌رێگه له‌سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت بگرێت و رێگه له‌ده‌سه‌ڵاتداریش كه‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆنتڕۆڵ بكات.
قورئانی پیرۆز سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و ده‌وڵه‌مه‌ند بونی ناڕه‌وا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: {الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ} (11) سورة الفجر{فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ} (12) سورة الفجر.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى} (6) سورة العلق{أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى} (7) سورة العلق
{فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ} (54) سورة الزخرف
ده‌ست گرتنی به‌رپرسه‌كان به‌سه‌ر دارایی و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێته مایه‌یی خۆبه‌زل زانین و سه‌رئه‌نجامیش سته‌مكاری دروست ده‌بێت.
هه‌نگاوی دووه‌م: چاكسازی له‌سیتمی فێركردندا كه‌پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان بێت.
هه‌نگاوی سێیه‌م: گۆڕانكاری له‌ناخی تاكه‌كاندایه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ } (11) سورة الرعد. لێره‌دا مه‌به‌ست له (انفس) كه‌خوای گه‌وره له‌قورئاندا باسی ده‌كات پێنج جۆره كه‌ئه‌وانیش: ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌فه‌رمانت پێ ده‌كات به خراپه، گیان، دڵ، عه‌قڵ، پاشان زاتی مرۆڤ خۆی. مه‌به‌ست له‌گۆڕانكاری ته‌نها ئه‌و نه‌فسه ناگرێته‌وه كه‌فه‌رمان به‌خراپه ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و پێنجه ده‌گرێته‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش خۆراكی خۆی هه‌یه، هۆكاری خۆی هه‌یه بۆ گۆڕانكاری، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه‌خوای گه‌وره له‌قورئاندا باسی ده‌كات وده‌فه‌رموێت: {هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ} (2) سورة الجمعة
هه‌نگاوی چواره‌م: چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵ و حكومه‌ت و سیستم و په‌یوه‌ندییه‌كانی.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: تازه‌گه‌ری له‌م ئایینه‌دا ئه‌ویش به‌لابردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وشتانه‌وه هه‌یه كه‌هه‌ندێ له‌كه‌سانی گومڕا لایانداوه له‌ئاڕاسته‌ی راستی خۆی، هه‌روه‌ها رێگرتن له‌توندره‌وه‌كان و رێگه‌نه‌دان به‌سوك كردن و ئاسانكاری له‌راده‌به‌ده‌ر.
ئه‌ویش به‌گێڕانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی، پێویسته تازه‌گه‌ری له‌پڕۆگرام و گوتار‌و هۆكاره‌كاندا بترسێت، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (خوای گه‌وره له‌سه‌رتای هه‌ر سه‌د ساڵێكدا كه‌سێك ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی تازه بكاته‌وه)
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: دانانی پلانێكی په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هه‌ڵبژاردنی باش، باشترین كلتور و چاكه‌كاری له‌هه‌موو شتێك‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش كه‌به‌ڕێز دكتۆر یوسف قه‌رزاوی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
برایانی به‌ڕێز:
هه‌روه‌ك چۆن پێشینانمان له‌ئه‌فغانی و محمد عه‌بده كاریان له‌سه‌ر تاك ده‌كرد بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئێستا یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیمام یوسف قه‌رزاوی خوا بیپارێزێت له‌چوارچێوه‌ی كارێكی دامه‌زراوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا كه‌زیاتر له‌په‌نجا هه‌زار زانا له‌خۆ ده‌گرێت و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌یه‌وێت رۆڵی ژیانه‌وه‌و راپه‌ڕین ببینێت پشت به‌خوای گه‌وره.
ئه‌ویش له رێگه‌ی پلانێكی ستراتیژی درێژ خایه‌نی كه بتوانێت رۆڵ بۆ زانایان بگێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به‌هۆشیار كردنه‌وه‌و ژیانه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی ئومه‌ته‌كه‌مان هه‌روه‌ك چۆن زانایانی سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دین كردیان .
سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌مان‌و ئه‌مانه‌تی گشتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئاماده‌ی روداوه‌كان بوون‌و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌مان دكتۆر قه‌رزاوی ناوببرێت به‌رابه‌ری شۆڕشگێڕان .
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته |