دوێنێ چوارشه‌ممه (4/5/2011) سێیه‌مین خولی روشنبیری مامۆستایانی ئایینی كۆتایی پێهات، كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان ئه‌نجامی دابوو‌و، ماوه‌ی سێ رۆژ بوو ئه‌م خوله له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وام بوو، تێیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به رۆڵی زانایانی ئایینی‌و مافه‌كانی ئافرهتانو ژینگه‌و یاساپارێزی‌و خێزان‌و ده‌روونناسی به میوانداری چه‌ند مامۆستایه‌كی پسپۆڕ له‌و بواره گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و، مامۆستایان له هه‌ولێرو گه‌رمییان‌و پشده‌رو سۆران‌و شێخان به‌شدارییان كردبوو.
دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه مامۆستایانی به‌شدار بوو خۆشحاڵی خۆیان دهربریو، مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری بۆ سایتی زانایان گووتی: شتێكی زۆر سوودبه‌خش بوو، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی له شێخان پێێ وابوو ئه‌م خولانه شتی زۆر باشی تێدا بوو، هه‌روه‌ها مامۆستا سابیر شێخ محه‌مه‌د ده‌ستخۆشی هه‌بوو، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی گووتی: ئه‌م خوله جیاواز بوو له سه‌رجه‌م ئه‌و خولانه‌ی پێشتر بۆ مامۆستایانی ئایینی كراونه‌ته‌وه.
ماوه ئه‌وه بڵێین: له سه‌ری ساڵی نوێوه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی تواناسازی ئه‌مه سێیه‌مین خوله ئه‌نجامی دهداتو، بڕیاره بۆ سه‌رجه‌م شوی،َهكانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
|