ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف ملاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 2/ 5 / 2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه‌پیكهاتبوو له به‌ریزان ماموستا مه‌لا جلال ره‌زانی‌و مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ، به‌شدارییان كرد ، له‌پرسه‌ی خوالێخۆشبوو دایكی مامۆستا مه‌لا عبدالقهار حسن مجید ، كارگیری ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان.
له‌پاشان هه‌ربه‌هه‌مان مه‌به‌ست ، پرسه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی مامۆستا مه‌لا عبدالقهار حسن مجید كرد ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
به‌رێز : مامۆستا مه‌لا عبدالقهار حسن مجید
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتمان پێگه‌یشت، بۆیه به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ماموستیانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێر و ، ده‌ورو به‌ری ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و، بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌هاو به‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكار و خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبووری و، ئارامیتان بدات و، خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی .
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|