محمد كه‌ڵكه‌سماقی/ ڕاگه‌یاندنی لق
رۆژی 7/5/2011 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و كارگێڕانی و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای باڵا‌و لیژنه‌ی فه‌توای لق به‌شداری كرد له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو دكتۆرمحمد گه‌زنه‌یی، له‌هه‌ولێری پایتهختو هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحيم
(من المؤمنين رجال صدقوا ماعاهدوالله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر ومابدلوا تبديلا)
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستای پایه‌به‌رز وخزمهتكار به زانست و زانیاری دینی خوا، دكتۆر محمد گه‌زنه‌یی، ئێمه له لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی لقمانهوه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خزم وكه‌س وكاری مامۆستای ناوبراو و، تێكڕای مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین و، داواخوازین له‌خوای باڵاده‌ست كه مامۆستای به‌ڕێز به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شادبكات و، سه‌بوری خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی بدات و، جێگای مامۆستای به‌ڕێزیش پڕبكاته‌وه.
(انا لله وانا الية را‌جعون)
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه، لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی كرد به بۆنه‌ی كۆچی دواییكردنی مامیانه‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحيم
(اذا جا‌ء اجلهم لايستاخرون ساعة ولا يستقدمون) .
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامی مامۆستای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی، لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی به‌رپرسی لق و، كارگێڕان و ستافی لقه‌كه‌مانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی مامۆستای به‌ڕێزو خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌كه‌ین داواكارین له‌خوای باڵاده‌ست به به‌هه‌شتی شاد بكات و سه‌بوری خه‌می مامۆستا‌و خانه‌واده و كه‌س وكاری بدات. انالله واناالة را‌جعون
|