یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
شاندێكی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشتمانی‌و كوردستانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/05/2011 : 16:43:45
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ پرسی نێوخۆیی‌و چاكتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، رۆژی 12/5/2001 به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشتمانی‌و كوردستانی به‌رێز میقداد عه‌لی وه‌یسی‌و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد له‌ لایه‌ن سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێ‌ كرا.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی بوون، تیشك خرایه‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكی نێوخۆیی‌و چۆنیه‌تی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندیه‌ه‌كانی هه‌ردوولا.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كاك میقداد عه‌لی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕێنی به‌‌و سه‌دان‌و دانیشتنه‌، تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی یه‌كێتی زانایان‌و هیواشی خواست په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ ئاستێكی باشتر به‌رێوه‌ بچن، ناوبراو گوتیشی: مه‌به‌ستمان له‌و سه‌ردانه‌ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان هه‌بێ‌ له‌ یه‌كێتی زانایان‌و چونكه‌ ئه‌وان توێژیچكی كارای نێو كۆمه‌ڵگه‌ن.

دواتر به‌رێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی به‌رێزیان ده‌ربڕی‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ یه‌كێتی زانایان بۆ خزمه‌تی زانایان دروست بووه‌‌و زانایانیش له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و كوردستانن، هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه‌ پێشوازی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه‌ خزمه‌تێك پێكه‌ش بكات‌و پێشمان وایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌ نێوان دام‌و ده‌زگا‌و لایه‌ن‌و رێكخراوه‌كان هه‌نگاوێكه‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌زمونی خۆمان.

له‌ كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌‌و هاوكاربوونی یه‌كتری كرده‌وه‌.