رۆژی یه‌كشه‌ممه (15/5/2011 مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداری كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ره‌ئوف سه‌نگاوی له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی چهمچهماڵو ناوچه‌كه پشكدارییان كردبوو.
جێی گووتنه مامۆستا مه‌لا ره‌ئوف سه‌نگاوی كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی ناسراوی قه‌زای چه‌مچه‌مال بوو، له ته‌مه‌نی (70) ساڵی رۆژی هه‌ینی (13/5/2011) كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مه‌لا محه‌مه‌د مستهفاو مه‌لا عه‌بدولوه‌هاب چهمچهماڵیو چه‌ند كارگێڕێكی لقی چهچمهماڵی یه‌كێتی زانایان یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان بوون.
له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا وهاب سه‌نگاوی لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان وتی : مامۆستا مه‌لا ره‌ئوف له‌كاتی فه‌قێیه‌تیدا له زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی كوردستان وانه ئایینیه‌كانی خوێندوه‌و پاشتر له گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگاو كاری مه‌لایه‌تی كردووه و پاشتر بووه به وتار بێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی سه‌نگاو تا له‌ساڵی 1986 ناحیه‌كه وێران ده‌كرێت و دانیشتوانه‌كه‌شی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئۆردوگای شۆڕش و له ساڵی 1988 مامۆستا به‌هاوكاری خێرخوازان مزگه‌وتێكی گه‌وره دروستده‌كات و تاكو نه‌خۆشی مردنه‌كه‌شی به به‌رده‌وامی له‌و مزگه‌وته وتاری هه‌ینی ده‌خوێنێته‌وه‌و خزمه‌ت به خه‌ڵكی سنوره‌كه ده‌كات .
هاوكات له‌گه‌ڵ كاری مه‌لایه‌تیدا كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه خۆش و سه‌رنج ڕاكێش بوو به وته شیرینه‌كانی دڵی مسوڵمانانی خۆش ده‌كرد .
هه‌روه‌ها مامۆستای ناوبراو یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له ناوچه‌ی شۆڕش .
|