مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز زانای گه‌وره‌و پایه‌داری كوردستان، دانه‌ری ته‌فسیر قورئانی پیرۆز‌و، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، كه‌سێك بوو هه‌میشه جێگه‌ی خۆشه‌ویستی مامۆستایانی ئایینی‌و گهنجانو كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان بوو.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌واڵه‌دا پێمان باش بوو بڵاوی بكه‌ینه‌وه، به‌شێك بوو له عه‌قیده‌و باوه‌ڕی ئه‌م مامۆستا به‌رزه، كه به پێی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی، كه به ده‌ستخه‌تی خۆی نووسیویه‌تییه‌وه‌و، رۆژنامه‌ی باسكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له دوا ژماره‌یدا بڵاوی كردۆته‌وه، مامۆستا مه‌لا عوسمان نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بۆ ناسیاوێكیان ده‌نێرێت، له كۆتایی نامه‌كه‌یدا ته‌وه‌سول به جاهی پێغه‌مبه‌ری خوا دهكاتو، ئینجا فاتیحا بۆ رۆحی مردووه‌كه ره‌وانه ده‌كات.
كه له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (إنّا لله وإنّا إليه را‌جعون، أعظم الله أجركم، وأحسن عزاءكم، وغفر الله لأمواتنا وأمواتكم بجاه سيّدنا محمّد وبحقّ سورة الفاتحة. والسّلام عليكم).
ده‌قی نامه‌كه له رۆژنامه‌ی باسك ژماره (433) رۆژی (12/6/1432كۆچی) به‌رانبه‌ر (15/5/2011) بڵاوكراوه‌ته‌وه.