ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 11/5/2011 شاندێكی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و كارگێڕان، به‌شداری كرد له دیالۆگێكی كراوه، كه له باره‌گای ده‌نگی لاوان ئه‌نجامدرا.
ئه‌مه‌و دیالۆگه‌كه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له توێژی جیاجیای شاری ڕانیه به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان تاوتوێكراو، باس له خستنه‌ڕوی نه‌خشه‌یه‌كی چاكسازی هه‌مه لایه‌نه كرا‌و، گرنگی ته‌بایی‌و ئاشته‌وایی خرایه روو.
شایه‌نی باسه: دانیشتنه‌كه زیاتر له(2)كاتژمێری خایاند‌و، تیایدا وێڕای وته‌ی ئاماده‌بووان، له لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی لقی رانیه‌ی زانایان‌و كارگێڕێكی لقی ناوبراو، وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
|