مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له میانی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا (NRT) شه‌وی (18/5/2011) له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی: كێن ئه‌وانه‌ی به كاری ناوبژیوانی ههڵدهستنو، داوای لێكنزیككردنه‌وه‌ی لاینه جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، مامۆستا عه‌لی باپیر روونی كرده‌وه، یهكیمن شاند، كه داوای لێكنزیكبوونه‌وه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، شاندێكی زانایانی ئایینی بوون له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیان كرد‌و، داوایان كرد، بۆ ئاشتبوونه‌وه‌و لێكنزیكبوونه‌وه.
|