ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 19/5/2011 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كه پێك هاتبو‌و له مامۆستا وهاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و مامۆستا محمد تاڵه‌بانی كارگێڕی لق و مامۆستا هیدایه‌ت قه‌ڵاچۆغه‌یی و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی لقی (19) پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و به‌خێرهێنانی مامۆستا (محمد هه‌ركی) به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربو‌ونیه‌وه وه‌ك لێپرسرا‌وی نوێ ی لقی (19) .
شایه‌نی باسه له‌لایه‌ن لێپرسرا‌وی لق و چه‌ند كادرێكی لقی (19)ـه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان له شانده‌كه‌ی زانایان كرد و پاشان له دانیشتنه‌كه‌دا وێرای به‌خێرهێنان هه‌ر د‌و‌ولا ها‌وڕا بو‌ون له‌سه‌ر در‌وستكردنی ها‌وكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سنوره‌كه‌دا .
|