ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/5/2011 شاندێكی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: كاك ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی روپێوانی پێشكه‌وتو و، كاك شێرزاد به‌رپرسی راگهیاندنو،كاك پشده‌ر كارگێڕی فه‌رمانگه‌ی ناوبراو و، كاك مه‌هدی هه‌مزه، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یهكیێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.
شیاوی باسه: له دانیشتنێكدا وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی زانایانی ئایینی له پارێزگاریكردنیان له به‌ها باڵاكانی ناو كۆمه‌ڵگه به گشتی‌و، هاندانیان بۆ پاراستنی ژیان‌و ژینگه، باس له سازدانی سمینارێك كرا، له هۆڵی زانایانی باره‌گای مه‌ته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی جیهانی.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ئامادهییو پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ هه‌رهه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی دوپاتكرده‌وه‌و، ئاماژه‌ی به گرینگی ژینگه‌و پاراستنی كرد، بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان‌و ته‌ندروستی هه‌مووان، كه یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. دواتر سه‌ركه‌وتووانه‌و به خۆشحاڵی هه‌ردوولا كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
|