ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی 20/ 5 / 2011 به‌ڕێزان: شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به‌رپرسی به‌شی فه‌توای هه‌ولێرو، شاندێكی یاوه‌ریان، به‌شدارییان كرد له پرسه‌ی خێزانی مامۆستا مه‌لا مه‌لا عه‌بدولله‌تیف ئیسماعیل پێشنوێژ‌و وتارخوین له مزگه‌وتی (یه‌عقوبی) له شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی به‌شی فه‌توای هه‌ولێر، له مزگه‌وتی شیخ عبدالقادر به‌رزنجی له شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه‌و هه‌ربه‌م بۆنه‌وه لقی نابراو، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ/ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولله‌تیف ئیسماعیل
به رازیبوون به فه‌رمانی خوا، سه‌ر له به‌یانی 20/5/2011 هه‌واڵی كۆچی دوایی خێزانی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، بۆیه ئێمه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، وه تكاكارو خوازیارین له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زن، سێبووری و ئارامیتان بدات و، خوا لێخۆشبوش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|