ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولیر: معروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 18/5/2011 به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی، به یاوه‌ری شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال ره‌زانی كارگێری لقی ناوبراو، به‌شداریان كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مه‌لا حه‌مید حه‌مه‌ده‌مین ئاوماڵی، له مزگه‌وتی مه‌لا نوری له كۆمه‌ڵگه‌ی داره‌توو.
شایه‌نی باسه: به‌ڕێز به‌رپرسی لق به ناوی لقی هه‌ولێر، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مید حه‌مه‌ده‌مین ئاوماڵی
به رازی بوون به فه‌رمانی خوای گه‌وره، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا حه‌مید ئاوماڵی، خوای گه‌وره سه‌بوری به هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، رۆحی مامۆستای كۆچكردوویش، بگاته‌وه باوه‌شی زاناپایه‌به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له به‌هه‌شت دا.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|