ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
دوێنێ سه‌ر له به‌یانی مامۆستا مه‌لا جه‌میل په‌لپیتانی زانای ئایینی‌و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌شتی هه‌ولێر دوای نهخۆشیههكی درێژ كۆچی دوایی كرد.
دوای به خاكسپاردنی سهرۆكو جێگر‌و شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیش به‌شداری پرسه‌و به خاك سپاردنی كرد، كاتێك سه‌ر له به‌یانی21/5/2011، مامۆستا مه‌لا جه‌میل په‌لپیتانی، له‌دوای ململانه‌یه‌كی زۆر، له‌گه‌ڵ نهخۆشیو، به‌سه‌ر بردنی ته‌مه‌نێكی پڕ له عیبادهت وخزمه‌تكردنی ئاین‌و خاك‌و نیشتیمان، دڵی پیرۆزی له كار وه‌ستاو، كۆچی دوایی كرد.
شایه‌نی باسه: به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز كاك حاجی ده‌رسیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر، به‌شداریان كرد له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی مامۆستا‌و زانای ناوبراوی ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی، له گوندی پهلپیتان.
ئه‌مه‌و دوای به خاكسپاردنی خوالێخۆش بوو، به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان، وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد‌و، باسی له زانست‌و رۆڵ‌و، نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌م زانا پایه به‌رزه كرد‌و، گوتی: به راستی كه‌له‌نێكی گه‌وره بوو رویدا له نێو زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو، ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی، خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای ماموستا مه‌لا جمیل په‌لپیتانی، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خزم‌و كهسو دۆستانی مامۆستا‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزو زانای ناوداری ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی (مامۆستا مه‌لا جه‌میل په‌لپیتانی)
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێرو ده‌وره‌به‌ری ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای زانای پایه‌به‌رزی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا جه‌میل په‌لپیتانی، كه دوای نه‌خۆشیه‌كی گران، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد‌و، وێڕای رازی بوون به‌قه‌زاو قه‌ده‌رو ویستی خوای گه‌وره، خه‌فه‌تبار بووین به هه‌واڵی كۆچی هه‌تا هه‌تایه‌ی مامۆستا، به‌ڕاستی به وه‌فاتی به‌ڕێزیان كه‌له‌نێكی گه‌وره رویدا له نێو زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری. خوازیارین خوای گه‌وره سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، رۆحی به‌رزه‌فڕی مامۆستای كۆچكردوویش، بگاته‌وه باوه‌شی زانا پایه‌به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له به‌هه‌شت دا.
انا للة وانا الية را‌جعون
21/5/2011
|