م/محمد كه‌ڵكه‌سماقی / ڕاگه‌یاندن
به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی زانایان وله‌یه‌كترنزیكبونه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی زانایان، شاندێكی باڵای لقی سلێمانی رۆژی 18/5/2011 كاتژمێر (11) ی سه‌رله‌به‌یانی، كه‌پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان: به‌رپرسی لق مامۆستا نه‌جمه‌دین قادر‌و، به‌یاوه‌ری كارگێڕانی لق: (مامۆستا مه‌لا كه‌ریم سه‌رسوراوی) و (مامۆستا مه‌لا عه‌باس خدر) و (مامۆستا مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی) و (مامۆستا مه‌لا مه‌سعود خورشید) و (مامۆستا مه‌لا حه‌مید ڕه‌باتی) و (مامۆستا مصگفی صابر) و (مامۆستا مه‌لا سعید) ی عه‌لی كه‌ماڵ به‌رپرسی ناوچه‌ی (2)، سه‌ردانی لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا مه‌لا (بها‌والدین) ی سراجه‌دین به‌رپرسی لق و، كارگێڕان مامۆستا مه‌لا حه‌میدو مامۆستا سید گاهرو، مامۆستا غازی‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالرحیم، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و مامۆستایانی لقی شاره‌زوور خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ردوولا ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر كاروچالاكییه‌كانیان و، خزمه‌ت كردن به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام ودۆزی زانایان ومیراتگرانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
دواتر هه‌مان ڕۆژ، وه‌فده‌كه‌ی لقی سلێمانی به‌شداریانكرد له ڕێ‌و ڕه‌سمی پرسه‌ی برای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا یاسین حكیم، كارگێڕی ناوچه‌ی (سێ) ی یه‌كێتی زانایانی لقی سلێمانی .
|