به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (الوسط)ی میسری، سه‌رپه‌رشتیاری كڵێسای (العذراء) قه‌شه (صرابامون عبدة) له میانه‌ی سه‌ردانێكیاندا له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ریان له (ئيمبامبة)وه گه‌یشتنه شاری جیزه‌و چاویان كه‌وت به پارێزگاری ئه‌و شاره (دكتۆر علی عبدالرحمن) وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كان قه‌شه (صرابامۆن) قورئانی پیررۆزی به‌دیاری پێشكه‌شی پارێزگار كرد.
مه‌به‌ستی قه‌شه‌ی ناوبراو له‌م دیاریهدا دوپاتكردنه‌وه‌ی گیانی برایهتیو پێكه‌وه ژیانی گشت دین‌و بیر‌و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان بوو.
له به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری جیزه به قه‌شه‌ی ڕاگه‌یاند: كه پێویسته له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتنی یهكترو گیانی لێبوردهییو بنه‌مای مرۆڤ بوون ڕێز له‌یه‌كتر بگرین.
|