یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
له‌ تاران زانایانی ئایینی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی شه‌هیدان‌و باڵه‌خانه‌ی سه‌فاره‌تی كۆنی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2010 : 13:13:14
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پێی به‌رنامه‌ی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیمام خومه‌ینی، زانایانی ئایینی هه‌ردوو مۆزه‌خانه‌ی شه‌هیدان‌و كۆنه‌ سه‌فاره‌تی ئه‌مریكایان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 21/12/2010 له‌ گه‌ره‌كی شه‌هیدانی په‌یامانی پایته‌ختی تاران شاندی زانایان چوونه‌ مۆزه‌خانه‌ی ناوبراو‌و، سه‌ره‌تاش له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، كه‌ تێیدا ئه‌بو جه‌واد نه‌جه‌فی راوێژكاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌و جۆره‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتنانه‌ی شاندی وڵاتان له‌ تاران، دواتریش له‌ پێناسه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌دا گوتی: ئه‌و موزه‌خانه‌یه‌ دیكۆمێنتی هه‌موو سته‌م لێكراوێكی ئه‌و وڵاته‌ی له‌خۆ گرتووه‌ به‌ جیاوازی مه‌زهه‌ب‌و ره‌گه‌زه‌وه‌.

دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ش زانایان له‌ په‌یامی خۆیاندا له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌، ره‌خنه‌یان له‌وه‌ گرت كه‌ بۆچی په‌تی سێداره‌ی سه‌ركرده‌ قازی موحه‌ممه‌د، یان هه‌ر شتێكی تر، كه‌ ته‌عبیر له‌و سته‌مه‌ی به‌ ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می شا له‌ كورد كرا، له‌و مۆزه‌خانه‌دا نیه‌.

له‌و باره‌شه‌وه‌ به‌رێز شێخ باسیت بالیسانی له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری زانایان گوتی: ئێمه‌ ره‌خنه‌مان له‌وه‌ گرت كه‌ بۆ شتێكی وا له‌و مۆزه‌خانه‌ دانیه‌ ته‌عبیر له‌ مه‌زلومیه‌تی سه‌ركرده‌ی كورد قازی موحه‌مه‌د بكات، ئه‌وانیش گوتیان ئێوه‌ راست ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا كه‌س بۆ ئێمه‌ی نه‌هێناوه‌ تا دایبنێین، هه‌ر كاتیش هه‌ر شتێكی قازیمان بگاته‌ ده‌ست به‌ شانازیه‌وه‌ له‌و مۆزه‌خانه‌ی داده‌نێین.

پاشان شانده‌كه‌ سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی كۆنی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكایان كرد، كه‌ له‌سه‌رده‌می شا هه‌بووه‌‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌ڵاتی ئیمام خومه‌ینی به‌كۆتا هاتووه‌، به‌ڵام تێكڕای شته‌كانی ئه‌وسای سه‌فاره‌تی ئه‌مریكی هه‌ر ماون‌و له‌و باڵه‌خانه‌دا پارێزراون.