یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
دوای هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مان كتێبێك لی بازاڕ ده‌كێشرێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/01/2011 : 05:46:36
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاراس هه‌ڵستا به‌ چاپكردنی كتێبێكی شیعری، دیاره‌ كتێبه‌كه‌ شیعرێكی تێدا بوو، به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیاو وه‌سفێكی تێدا بوو، كه‌ سوكایه‌تتییه‌، به‌ خوای گه‌وره‌، له‌ روانگه‌ی شه‌رعیشه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ خوای مه‌زن بكرێته‌ كه‌ره‌سته‌ی شیعر‌و چیڕۆك، ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت، كه‌ لائیقه‌ به‌ ئه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ نه‌كه‌وێته‌ بازاڕ‌و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی هه‌ندێك كه‌س دروستیان كردوه‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێ كاردانه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان، هه‌ڵستان به‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رێگیری بكرێت، له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشێویه‌ پتر په‌ره‌ نه‌سێنێت‌و، نه‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌ ناسكه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و نائارامی بڕوات، كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوژمنان به‌ خراپ بیقۆزنه‌وه‌، كه‌ دیاره‌ پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌‌و، نابێت له‌ ژێر هیچ په‌رده‌‌و ناوێكه‌وه‌ ده‌رفه‌ت به‌ نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین. خۆزیشمان ده‌خواست، دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاراس كرد، كه‌ ئه‌و كتێبه‌ خزمه‌ت به‌ وڵاته‌كه‌مان ناكات، نه‌ده‌بوو راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ بیخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

بۆیه‌ به‌ ره‌سمی ئه‌و كتێبه‌ له‌ بازاڕه‌كان ده‌كێشرێته‌وه‌‌و، ئه‌وانه‌شی كه‌ ماون بڵاوناكرێنه‌وه‌، داوا له‌ وتاربێژه‌ به‌ڕێزه‌كانیش ده‌كه‌ین، له‌و حاڵه‌تانه‌ چاكتر وایه‌ پێكه‌وه‌ دابنیشین.