یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی: رۆژنامه‌ی (بزاو) ته‌شهیری به‌ من كردووه‌، شیعرێكی به‌ زمانی من هه‌ڵبه‌ستووه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/01/2011 : 09:03:23
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (بزاو) له‌ ژماره‌ (22) شیعرێكی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ قسه‌ به‌ وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، كه‌ گوایه‌ شیعره‌كه‌ له‌لایه‌ن (مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی) نووسراوه‌، ناوبراو له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

مه‌لا جه‌عفه‌ر حاجی خدر چۆمانی له‌ لێدوانێكیدا تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان گووتی: ته‌نها یه‌ك مه‌لا جه‌عفه‌ر چۆمانی هه‌یه‌، ئه‌ویش منم، منیش تاكو ئێستا شیعر‌و نووسینم له‌ رۆژنامه‌كان نییه‌، بۆیه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی بزاوه‌وه‌، ده‌چێته‌ خانه‌ی ته‌شهیر‌و سوكایه‌تیكردن به‌ منه‌وه‌، كه‌ به‌ مافی خۆمی ده‌زانم هه‌موو رێگا یاساییه‌كان بگرمه‌ به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌شهیره‌ی رۆژنامه‌كه‌ به‌ منی كردووه‌، یان ئه‌وه‌ته‌ ده‌بێ‌ بیسه‌لمێنێ، كه‌ مه‌لا جه‌عفه‌رێكی دیكه‌ی چۆمانی هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا ته‌نها من (مه‌لا جه‌عفه‌ری چۆمانی)م، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش روون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ به‌ ده‌سپاكی كاره‌كانیان ناكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ وێنه‌وه‌ بۆمانی روون نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا من داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌م، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان ده‌ركه‌ون، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه‌ به‌ كاری پیرۆزی رۆژنامه‌وانی نه‌كرێت.

ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه‌ باشترین په‌یوه‌ندی و رێزمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌یه‌‌و، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌‌و، خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف، هه‌میشه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافین.