یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ی گرژی نێوان وتاربێژان‌و چه‌ند نوسه‌رێك
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2011 : 07:47:47
قه‌باره‌ی فۆنت
پاش نیوه‌رِۆی 13/1/2011 له‌ باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان, كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (یه‌كێتى زانایانى ئایینی ئیسلامی كوردستان, یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد, هه‌ردوو لیژنه‌ى ئه‌وقاف و رۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان) به‌رِێوه‌چوو.

ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارى هه‌موولا بوو له‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ گرژییه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكه‌ له‌نێوان نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانى ئایینیدا دروست ده‌بێت.

به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌, كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ رێگه‌ له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكى زیاتری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بگیرێ و رێگه‌ نه‌درێت كه‌ زیان به‌ یه‌كرِیزی و ته‌بایی و ئاسایشی كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ داواى له‌هه‌موولا كرد كه‌ به‌ گیانى به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى گه‌لى كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ى له‌به‌رچاو بگرن و به‌گیانى یه‌كتر قبوڵكردن و پاراستنى یه‌كرِیزی و ته‌بایی خه‌ڵكى كوردستان و له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستیاری قۆناغه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی رێزگرتن له‌ پیرۆزییه‌ ئایینییه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا رێزگرتن له‌ ئازادى راده‌ربرِین و رۆژنامه‌گه‌رى له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاساكاندا.

به‌شداربووانى كۆنگره‌كه‌ داوایان كرد كه‌ هه‌م مامۆستایانى ئایینی و هه‌م نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان دوور له‌ كردار و په‌رچه‌كردار (فعل و ردفعل) و یه‌كتر ئیستفیزاز كردن نووسین و وتاره‌كانیان دابرِێژن و دوور بن له‌ سه‌نگه‌ر له‌ یه‌كتر گرتن و تۆمه‌تبار كردنى یه‌كتر, كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ یه‌كترازان و خوانه‌خواسته‌ كێشه‌ى گه‌وره‌تری لىَ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاریدرا كه‌ ئه‌و جۆره‌ دانیشتن و دیدارانه‌ درێژه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ یه‌كتر حاڵیبوونی زیاتر دروست ببێت و رێگه‌ بگیرێت له‌هه‌ر ده‌رهاویشته‌یه‌كی خراپ.

هه‌ولێر

13/1/2011