یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
بۆ به‌رزراگرتنی یادی مه‌ولود یه‌كێتی زانایان زیاتر له‌ 50 ئاهه‌نگی مه‌ولود ساز ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2011 : 11:35:31
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ مه‌به‌ستی پتر به‌رزراگرتنی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ چه‌ندین شوێن ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ به‌رز راده‌گرێت.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م ساڵه‌ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی فراوانمان داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م یاده‌ مه‌زنه‌ پیرۆز رابگرین‌و، به‌ هۆیه‌وه‌ خۆشه‌ویستی‌و شوێنكه‌وته‌یی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ ناو دڵی هاووڵاتیانمان قوڵتر بكه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆكی زانایان له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكی كوردستان خۆی هه‌میشه‌ ئه‌م یاده‌ی له‌لا پیرۆزه‌‌و، هه‌میشه‌ به‌ مه‌زنی رایده‌گرێت، به‌ڵام ئێمه‌ش كه‌ به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كوردستانین، ده‌مانه‌وێت به‌شمان تێیدا هه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌مساڵه‌ له‌ سنووری هه‌موو لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، كه‌ (16) لقمان له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، ئه‌م یاده‌ به‌رز راده‌گرین‌و، هه‌وڵیشمان داوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك زیاتر له‌ مه‌ولودێك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌‌و هه‌ندێك له‌ گونده‌ گه‌وره‌كانیش ئه‌م یاده‌ بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی زانایان زیاتر له‌ په‌نجا شوێن ئه‌م یاده‌ به‌ر راده‌گرێت.