یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-10-21
پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌رکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانییه‌

وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌: پشتیوانیکردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شه‌رێکی سه‌ختدان دژی تیرۆریستانی داعش، داوا له‌ مامۆستایانمان ده‌که‌ین له‌ وتاری هه‌ینی به‌یانیدا پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن و، قێزه‌ونی کاره‌کانی تیرۆریستانیش بۆ موسڵمانان روون بکه‌نه‌وه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی سوود له‌م به‌یاننامه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ربگرن.

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)
هاوڵاتیانی رێزدار... ئاینپه‌روه‌رو مرۆڤدۆسته‌کان
زانایانی ئایینی قه‌درگران
هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین که‌ چه‌ند رۆژێکه‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی تووندان دژی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی که‌ هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و ئازادکردنی ناوچه‌کانی تری کوردستان و شاری موسڵ ده‌ڕۆن.
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای په‌لاماری تیرۆرستان بۆ سه‌ر خاك و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی کوردستان رامانگه‌یاند:‌ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێکی شه‌رعی و پیرۆزه‌و، دیفاعکردنه‌ له‌ ماڵ و سامان و نامووس و ئایینی ئه‌م خه‌ڵکه‌، چونکه‌ تیرۆریستان وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانیان له‌ په‌یامی پیرۆزی ئیسلام و ناوبانگی موسڵمانان دا، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌موو پیرۆزییه‌کانیان خستنه‌ بن پێیه‌کانیان و، ده‌ستیان نه‌پاراست له‌ وێرانکردن و خاپوورکردنی مزگه‌وت و کلێساو په‌رستگاکانی ئایینه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان، که‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامه‌‌. هه‌روه‌ك ته‌عه‌داو ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و، جگه‌ له‌ خاپوورکردن و وێرانکاری هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌هێنا.
بۆیه‌ له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا دووباره‌ پشتگیری خۆمان بۆ ته‌واوی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌بڕین و، دوعای سه‌رکه‌وتن و سه‌لامه‌تیان بۆ ده‌خوازین، چونکه‌ ئه‌وان دیفاع له‌ گیان و دین و ماڵ و مرۆڤبوونی ئێمه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موو لایێکه‌ پشتیوانیان بکات، به‌ ماڵ بێت یان به‌ دوعاو نزاو پاڕانه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر که‌سێك له‌ رۆڵ و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه‌ که‌م بکاته‌وه‌، یان به‌ که‌م ته‌ماشای ئه‌رکی پیرۆزیان بکات، ئه‌وه‌ خیانه‌ته‌ له‌گه‌ڵ خواو په‌یامی ئیسلام و هه‌ستی کوردایه‌تی، چونکه‌ په‌یامی ئیسلام هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ ئاشتی و ئاشتیخوازان ده‌کات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی به‌ قه‌در ده‌که‌ین له‌ وتاری هه‌ینی به‌یانیدا تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه‌و به‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌کانیان پشتگیری له‌ سه‌نگه‌ره‌ پیرۆزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20/10/2016

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=4&id=26446