بهناوی خوای گهورهی میهرهبان
بهڕێزان:
هەندێك خەڵك واتێگەیشتون ژیان بریتییە لە ئیشكردن و خواردنو، پلەو پایەو، بەدەست هێنانی شەهادەو، ناو دەنگ و، جل و بەرگ و، رابواردن، بەداخەوە بەشێكی زۆری ئەوانەی لەسەر زەوی ئەژین وا بیردەكەنەوە.
لە بەرامبەر ئەوانەش هەندێك خەڵك هەن دەڵێن نەخێر وانیە، دەبێت لە ژیان مەبەست هەبێت.
بهڕێزان:
ئەم بابەتە تایبەتە بە گەنجان چونكە پیرەكان ئامانجی خۆیان دەست نیشان كردوەو تێپەریون، بەڵام گەنجەكان خاوەن هێزو تەندروستی باشن بۆیە پێغەمبەر مان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێ (لا تزولُ قَدَمَا عبدٍ يومَ القيامةِ حتَّى يُسألَ عن أربعٍ عَن عُمُڕه فيما أفناهُ وعن جسدِهِ فيما أبلاهُ وعن عِلمِهِ ماذا عَمِلَ فيهِ وعن مالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وفيما أنفقَهُ)، واتە: واتە رۆژی قیامەت هیچ بەندەیەك پێ لە پێش پێ نانێت تا چوار پرسیاری لێ نەكرێت:
یەكەم/ پرسیار لە تەمەنەکەیەتی، ئایا تەمەنی خۆی لە چی بردۆتە سەر؟.
دووەم/ لە گەنجایەتی، ئایا تەمەنی گەنجی لە چی سەرف كرد؟.
سێیەم/ پرسیاری ماڵی لێدەكرێت، ئایا ئەم ماڵەی لە كوێ پەیداكردوەو، لە چی سەرف كردوە؟.
چوارەم/ پرسیاری زانستی لێ دەكرێت، ئایا چی بە زانستەكەی كردوە؟.
تەماشاكەن لەو فەرمودەیە تەواوی تەمەنی مرۆڤ یەك پرسیاری لێدەكرێت، بەڵام تەمەنی گەنجایەتی بە تەنیا یەك پرسیاری لەسەرە.
بهڕێزان:
دەستنیشانكردنی هەدەف لە ژیان زۆر گرنگە چونكە ئەگەر هەدەف لە ژیان خواردن و خوادنەوەو، ڕابواردن بێت جیاوازی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ چیە؟ بۆیە ئەمڕۆ كۆمەڵگای ئێمە تووشی كێشەی گەنجان بووە، بەشێکی زۆری گەنجانمان خەریكی تۆپانە و یاری ترن، بە شەوو ڕۆژ شەقامەكان پڕن لە گەنجان، بێزاری خۆیان دەردەبڕن لە ژیان. بە بەردەوامی باسی بە جێهێشتنی وڵات دەكەن بۆ هەندەران. ئەم خولانەوەیە بە تەنها لەو چوارچێوە تەسکە دەگەڕێتەوە بۆ نادیاری هەدەف و ئامانج لە ژیان.
بهڕێزان:
ئەمە كارەساتە چونكە زانایانی دەرونناسی ئەگەر بیانەوێ بزانن نەتەوەیەك پێش دەكەوێ یان بۆ پاش دەگەڕێتەوە فۆڕم بەسەر گەنجان دابەش دەكەن، داوایان لێدەكەن چتان دەوێ؟ ئەگەر گەنجان لە وەڵامدا گوتیان: زانستمان دەوێ، پێشكەوتنمان دەوێ، ئەم نەتەوە پێش دەكەوێ.
ئەگەر گەنجەكان داوای یاری و گەمەیان كرد، ئەمە ئەم وڵاتە پاش دەكەوێت. بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە كاتی خۆی موسڵمانان لە (ئەندەلوس) هەشت سەد ساڵ مانەوە، وڵاتی خۆیان با ئاین و زانست ئاوەدانكردەوە، (پرتوگالیەكان) ڕازی نەبوون بە هەبوونی موسڵمانەكان لە ئەندەلوس، كۆمەڵێك جاسوسیان نارد بۆ ئەندەلوس تا چاودێری گەنجان بكەن، دیتیان گەنجەكان باسی ئاین و ئەخلاق دەكەن، گەڕانەوە گووتیان هێشتا كاتی نەهاتووە، پاش ماوەك جاسوسەكان چونەوە دیتیان باسی فیزیاو كیمیا دەكەن. گەڕانەوە گوتیان هێشتا كاتی نەهاتوە. پاش ماوەك جاسووسەكان گەڕانەوە دیتیان گەنجەكان باسی دڵداری و جلو بەرگ و مۆدێلات و مەشڕوبات دەكەن، گەڕانەوە گوتیان كاتی هاتووە، ئەوە بوو هێرشیان كردە سەر ئەندە لوس و داگیریان كرد.
بهڕێزان:
بەشێکی هۆكارەكانی نەبوونی ئامانج لە ژیان بریتین لە مانەی خوارەوە:
١/ حاڵی نەبوون لە پەیامی ئیسلام.
٢/ نەبوونی متمانە بە خۆت، كاتی خۆی (عبداللە كوڕی عەباس) هەردوو چاوی كۆرەبوون بە نەخۆشی، گووتی: ئەگەر خوا نوری بینینی لە چاوەكانم وەرگرتەوە لە زمان و لە گوێم دوو نوور هەن، دڵم ساغەو زمانم تیژە.
هەروەها (ئۆتۆتاكی) پیاوێكی یابانی بوو، نە دەستی هەبوو نە قاچی، كتابێكی دانا چوار ملیۆنی لێ فرۆشرا.
هەروەها (دیڤید هارتمان) نابینا بوو دكتۆرای وەرگرت لە زانستی پزیشكی.
بۆیە بەڕێزان: پێغەمبەر كە دوعای دەكرد دەیفەرموو: (خوایە.. خۆم بە تۆ دەپارێزم لە بێدەسەڵاتی و تەمبەڵی).
3/ نەبوونی پێشەوا. ئەگەر تۆ گەورەی خۆت دیت، بیر لە خواردن و پلەو پایەو دونیای دەكاتەوە، تۆش وەك ئەو بیر دەكەیەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ دوو دڵ نەبێت لە كارو باری خۆی، چونكە پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێ: (استعن بالله ولا تعجز، وإن أصابك شيءٌ فلا تقل: لو أني فعلت كذا وكذا وكذا ولكن قل: قدر الله وما شاء فعل، فإن (لو) تفتح عمل الشيطان)، واتە: یارمەتی لە خودا داوا بكە، بێ ئومید مەبە ئەگەر تووشی شتێك بووی، مەڵێ ئەگەر وام بكردبایە ئەوهاو ئەوها دەبوو، لە جیاتی ئەوە بڵێ خوای گەورە ئەوهای تەقدیر كردبو، ئەوەی خوا حەز بكات دەیكات، چونكە گووتنی: (ئەوهام بكربایە ئەوها دەبوو) لە كردەوەی شەیتانە، كردنەوەی دەرگای خراپە. |