یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-11-11
زیان و مەترسیەکانی زێدەڕۆیی لە ئایندا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌رِێزان :
زێدەڕۆیی لە ئاین زۆر بەشی هەیە، بەڵام ئەو بەشەی لە هەموویان ترسناکترە ئەوەیە کە سەردەکێشێ بۆ کافر کردن و ، حەڵالکردنی خوێنی موسڵمان بەناوی دین و، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی وڵاتان بە ناوی دین، کە ئیسلام دوورە لە کردەوەی ئەم جۆرە کەسانە، وەك رێکخراوی داعش و هاوبیرەکانیان بەڵگەش بۆ ئەم قسانەمان ئەم فەرمودانەن:
یەکەم/ خوای گەورە دەرفەرموێت : (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ)، واتە: (ئەی خاوەنانی کتێب زێدەرۆی لە ئاینەکەتان مەکەن).
هەروەها دەفەرموێت (وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا) واتە: بەو شێوەیەش ئێوەمان گێڕاوە بە گەلێکی میانڕەو، لە ڕووی دونیاو قیامەتەوە، لە عیبادەت و خواپەرستیەوە.
به‌رِێزان:
پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت (إِيَّاكُمْ وَالْغُلُوَّ فِي الدِّينِ، فَإِنَّهُ أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمُ الْغُلُوُّ فِي الدِّينِ)، واتە: نەکەن زێدەڕۆیی لە دیندا بکەن، ئەوەی خەڵکانی پێش ئێوەی لە ناو برد زیادە ڕۆی بوو لە دین.
هەروەها: کاتێك (مەعازو ئه‌بو موسا)ی ناردن بۆ یەمەن، فەرمووی بە هەردووکیان: (تَيَسَر وَلاَ تُعَسِر) واتە: ئاسانکاری بۆ خەڵك بکەن لە دین، نەوەك دینیان لەسەر گران بکەن.
دووەم/ ئەگەر مرۆڤ زیادەڕۆیی کرد لە دین، ئه‌و دوو ڕێگای دێنە پێش:
یه‌که‌م: یان خۆی ده‌کوژێ و خەڵکیش دەکوژێ، وەك ئەوانەی خۆیان ئەتەقێننەوە، نموونەی وه‌ك داعش.
دووه‌م: یان لە دین واز دێنێت تووشی کوفرو بێباوەڕی دەبێت. بۆیه‌ زیاده‌ڕۆیی له‌ دیندا لەم دوو ڕێگەیە هیچ ئاکامێکی تری نییە.
سێیەم/ ئەو مرۆڤه‌ی زیادەڕۆیی بکات ئه‌گه‌ر لەلایه‌كیش قازانج بکات، لە لایەکی تر هه‌ر زەرەر دەکات، وەك ئەو کەسەی لە خواردن زێدەڕۆیی دەکات دواتر تووشی نەخۆشی ئەبێت.
به‌رِێزان:
نیشانەکانی زیادەڕۆی لە دین .
• تەنیا ڕایەکەی خۆی لا پەسەند ئەبێت، دان بە ڕای هیچ کەس نانێ. وا بیر دەکاتەوە کە ئەو قسە بکات و خەڵکیش هەمووی گوێی لێ ڕابگرن، ئەمە تیرۆری فکریە، که‌ زۆر ترسناکترە له‌ تیرۆری جەستەیی.
• بێ شەرمی و بێ ئەدەبی و ڕێز نەگرتن لە زانایانی ئاینی، هەتا ڕێز نەگرتن لە پێغەمبەرەکانی خۆی.
(‌‌ذو الخویصرە) بە پێغه‌مبەری گووت: دادپەروەر بە ئەی موحەمەد، ئەوانەی ئێستاش په‌یدابوونە وەك داعش و هاوشێوەکانیان لە نەوەکانی (‌‌ذو الخویصرە)ن.
• خەڵکی مەزڵوم دەکەن، بەشێك کە خوا داوای نەکردوە داوا دەکەن لە خەڵك. چونکە خوا دەفەرموێ (يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ اليُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ العُسْرَ) واتە: خوا ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت نەك زەحمەت (حەزرەتی عائیشە خوا لێی رازی بیت، دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر سەر پشک بکرابایە له‌ نێوان دوو شت کامەی ئاسان بوایە ئەوەی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناه نەبایە.
• پێشنەخستنی گرنگتر لە گرنگ، ره‌چاونەکردنی زەمان و شوێن، جیاوازینەکردن لە نێوان واجب و سونەت، حەڵاڵ و حەڕام و مەکروه.
• توندوتیژی لە بانگخوزی، بە شێوەیەك جیاوازی نەکات لە نێوان گچکەو گەورە، زانا و فەقیە، ماموستاو بە خێوکەر، نەزان و بێباوەڕ.
بۆ زانینیش قورئان ڕێگەی به‌ توندوتیژی نەداوە، تەنها لە دوو شوێن نەبێت:
١/ لە کاتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ کافراندا، وەك دەفەرمووێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ قَاتِلُواْ الَّذِينَ يَلُونَكُممِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُواْ فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ) واتە: بجەنگن لە دژی ئەو بێباوەڕانەی کە لێتان نزیک دەبنەوە با توند و تیژی و هێزو تواناتان لێ بەدی بکەن.
٢/ خوا دەفەرموێ: (وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ) واتە: با بەزه‌یی نەتان گرێ لە کاتی دەرکردنی سزا لەسەر هەردوو زیناکەر، تووندوتیژ بن لە کاتی حەد وەرگرتن.
• گومانی خراپ دەبات بەرامبەر خەڵك و هەڵەیەکی بچوکی خەڵک گەورە دەکات و بەو هەڵەیەوە کافری دەکات.
• لای وایە ئەبێ کۆمەڵگا وەک فریشتە بن، نابێ هەڵە بکەن، با ئێمە تەماشای سەردەمی پێغه‌مبەر درودی خوای لەسەر بێت بکەین. ئایا خەڵك و موسڵمانان گوناهیان نه‌کردیە...!.
بەڕێزان:
ئەم ٧ خاڵەی باسمان کردن هۆکارن بۆ زیادە ڕۆیی و نیشانەکانی زیادەڕۆیین.
هیوادارین خەڵك لەم زیادەڕۆییە دوور بکەوێتەوە، بۆ ئەوەی توندوتیژی لە وڵاتەکەمان نەبێت.