به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: بنچینه‌ی ئیسلام بریتییه له باوه‌ڕ به خوا‌و كرده‌وه‌ی چاك، چونكه كرده‌وه‌ی چاك له‌گه‌ڵ باوه‌ڕبوون به خوا لو قورئاندا هاتووه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ)، واته: (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن)، چاكه‌و خراپه‌ش ئاشكران ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌بێت پرسیاری لێ بكه‌ی، هه‌ر له نه‌فسی خۆته‌وه ده‌زانی هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (الْبِرُّ مَا انْشَرَحَ لَهُ صَدْرُكَ، وَالْإِثْمُ مَا حَاكَ فِي صَدْرِكَ، وَإِنْ أَفْتَاكَ عَنْهُ النَّاسُ)، واته: (چاكه ئه‌وه‌یه دڵ‌و ده‌روونت بۆ بكرێته‌وه‌و، خراپه‌ش ئه‌وه‌یه له ناو دڵت بێت‌و بچێ‌و دانه‌مه‌رزێ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیش فه‌توات بۆ بدات، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (اتَّقِ الْمَحَارِمَ تَكُنْ أَعْبَدَ النَّاسِ، وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ، وَأَحْسِنْ إِلَى جَارِكَ تَكُنْ مُؤْمِنًا، وَأَحِبَّ لِلنَّاسِ مَا تُحِبُّ لِنَفْسِكَ تَكُنْ مُسْلِمًا، وَلَا تُكْثِرِ الضَّحِكَ، فَإِنَّ كَثْرَةَ الضَّحِكِ تُمِيتُ الْقَلْبَ)، واته: (خۆت بپارێزه له حه‌رام ده‌بی به خواپه‌رسترین كه‌س، رازی به به‌و رزقه‌ی خوا بۆی داناوی ده‌بی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س، چاكه له‌گه‌ڵ جیرانت بكه ده‌بی به ئیماندار، ئه‌وه‌ی بۆ خۆت ده‌وێت بۆ خه‌ڵكیشت بوێ ده‌بی به موسڵمان، زۆر پێمه‌كه‌نه به به‌ته‌ری چونكه زۆر پێكه‌نین دڵی مرۆڤ ده‌مرێنێ).
به‌ڕێزان: گوناهو خراپكاری له هه‌مو زه‌مانێك ده‌مێنی، ئیسلام هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گوناه ده‌دات نه‌ك بنبڕكردنی به ته‌واوی، چونكه ئسیلام دینه‌كه‌ی واقعییه نه‌ك نموونه‌یی خه‌یاڵی، ئیسلام هه‌وڵ ده‌دات سه‌ره‌تا گوناهی گه‌وره نه‌هێڵێت پاشان گوناهی گچكه، جارێكیان كه‌سێكی عێراقی له عبد الله‌ی كوڕی عومه‌ری پرسی: ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێشكه‌یه‌ك بكوژێ گوناهی چییه؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (يَسْئَلُوْنَنِي عَنْ دَمِ الُبَعُوْضِ وَقَدْ قَتَلُوْا الحُسَيْنَ)، واته: (پرسیاری خوێنی پێشكه‌م لێده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا ئیمامی خوسێنیش شه‌هید ده‌كه‌ن). به‌ڵێ، ئه‌مڕۆ زۆر كه‌س هه‌یه پرسیاری گوناهی گچكه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گوناهی گه‌وره له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ده‌كات‌و گوێشی ناداتێ رێك وه‌كو مه‌سه‌له‌كه‌ی ئیمامی حوسێن وایه.
به‌ڕێزان: مرۆڤ به ته‌قواو كرده‌وه‌ی چاك جوان ده‌بێت، به‌ڵام چوار كه‌س پێیه‌وه جوان ده‌بن‌و خه‌ڵكیش چاویان لێ ده‌كات:
یه‌كه‌م: سه‌ركرده ئه‌گه‌ر چاك بێت جه‌ماوه‌ریش چاك ده‌بێت، چونكه له كۆن‌و ئێستادا جه‌ماوه‌ر ته‌ماشای سه‌ركرده ده‌كات. پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (إِنِّي لَأَنْقَلِبُ إِلَى أَهْلِي، فَأَجِدُ التَّمْرَةَ سَاقِطَةً عَلَى فِرَاشِي، فَأَرْفَعُهَا لِآكُلَهَا، ثُمَّ أَخْشَى أَنْ تَكُونَ صَدَقَةً، فَأُلْقِيهَا)، واته: (من زۆر جار ده‌چمه‌وه ماڵ ده‌بینم قه‌سپێك له‌سه‌ر جێگای من كه‌وتییه، منیش ده‌ستی ئه‌ده‌مێ كه‌بیخۆم پاشان ئه‌ترسم ئه‌م قه‌سپه سه‌ده‌قه بێت بۆیه دایئه‌نێمه‌وه‌و نایخۆم). ئیمامی عومه‌ری ره‌زای خوای لێ بێت مووچه‌یه‌كی بۆ موهاجیرو كۆچكردووه‌كانی مه‌كه د‌یاریكردبوو، كه بریتی بوو له (4000) درهه‌م، به‌ڵام بۆ عبدالله‌ی كوڕی خۆی (3500) درهه‌م، بۆیه لێیان پرسی: بۆچی مووچه‌ی كوڕی تۆ كه‌متره، وتی: كوڕی من له‌به‌ر من كۆچی كردووه، به‌ڵام ئه‌وانی تر له‌به‌ر خاتری ئیسلام كۆچیان كردووه، ئا ئه‌مه دادپه‌روه‌رییی نه‌ك وه‌ك ئیمڕۆ كه جیاوازی ناكرێ له نێوان خه‌باتگێڕو خۆفرۆش. ئیمامی عومه‌ر كاتێك میوانی تایبه‌تی خۆی ده‌هات چرای (بیت المال)ی ده‌كوژانده‌وه‌و ده‌یفه‌رموو: دروست نییه چرای (بیت المال)ی بۆ میوانی تایبه‌تی هه‌ڵبكرێ، ئه‌مه دادپه‌روه‌رییه نه‌ك وه‌ك ئیمڕۆ به‌شی زۆری فه‌رمانبه‌ران سیاره‌ی حكومی‌و شتی تر به‌كار دێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
دووه‌م: زانایان پێویسته زۆر باش بن، چونكه خه‌ڵك ته‌ماشای كرده‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، چۆن گوێ له قسه‌كانیان ده‌گرن. جارێكیان ئه‌بو حه‌نیفه به منداڵه‌كی گووت: (وشیار به نه‌كه‌ونه ناو قوڕ ده‌نا پیس ده‌بی)، منداڵه‌كه گووتی: (تۆ وشیار به پیس نه‌بی، چونكه ئه‌گه‌ر من پیس بم هه‌ر خۆمم دایكم خاوێنم ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تۆ ئه‌گه‌ر پیسبووی خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ تۆ پیس ده‌بی، به كه‌س خاوێن نابنه‌وه).
سێیه‌م: بازرگان‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر پێویسته زۆر باش بن.
چواره‌م: دایك‌و باوك دبه‌ێ باش بن، چونكه منداڵ چاو له‌وان ده‌كات.
له كۆتاییدا پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: (إِنَّكَ لَنْ تَدَعَ شَيْئًا اتِّقَاءً لِلَّهِ إِلَّا أَعْطَاكَ اللَّهُ خَيْرًا مِنْهُ)، واته: (تۆ واز له هه‌ر شتێك بێنی له ترسی خوا، بێگومان خوای گه‌وره له‌وه باشترت ده‌داتێ). |