به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: هیچ كه‌س ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری دونیا بێت بۆ قیامه‌ت، ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه دوو تێڕوانینی هه‌بێت:
یه‌كه‌م: ته‌ماشای دونیا بكات كه چه‌نده به‌خێرایی دهڕواتو چه‌ند كهندو كۆسپی تێدایه‌و چه‌ند ئێش‌و ئازاری هه‌یه، له كۆتاییش رۆیشتنوو نه‌مانه.
دووه‌م: به چاوی قه‌لبی ته‌ماشای دوارۆژو ژیانی دوای مردن بكات، ده‌زانی قیامه‌ت دێت‌و گومانی تێدا نییه، ئه‌وێش هه‌مووی خێر‌و بهههشتو خۆشییه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانت باش بن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا * وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى)، واته: (که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته. له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا)). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا)، واته: (به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له خوا ده‌ترسێت و پارێزکاره، له‌وێ به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورمایه‌ک سته‌متان لێناکرێت)، كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی دونیا له‌سه‌ر قیامه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێ یان ئه‌وه‌ته باوه‌ڕی به قیامه‌ت نه‌ماوه یاخود عه‌قلی له ده‌ست داوه كه گرنگی به شتێك ده‌دات كه ده‌ڕواو كاتییه، هه‌روا پشت له شتێك ده‌كات كه به‌رده‌وامه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت: (مَا لِيْ وللدُنيا إنّما أنا كراكب استظلّ بشجرةٍ ثمّ راح وتركها)، واته: (په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ دونیا وه‌كو سوارێك وایه له بن سێبه‌ری دارێك دانیشێ‌و پاشان بڕوات‌و داره خورماكه به‌جێ بهێڵێت) كه‌واته پیرۆزبایی له‌و كه‌سه‌ی خوا بیپارێزێ له خه‌راپه‌و ئاره‌زووه‌كانی دونیا، خوای گه‌وره وه‌حی نارد بۆ مو‌سا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا ئایا به‌نده‌ی ئیماندار غه‌مبار ده‌بێت كه من ژیانی دونیای لێ بگرمه‌وه له هه‌مان كاتدا له من نزیك ده‌بێته‌وه‌و دڵخۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر من دونیای بۆ خۆش بكه‌م له هه‌مان كاتدا له من دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌بو سه‌عیدی خودری ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر له دوعاكه‌یدا ده‌یفه‌رموو: خوایه به هه‌ژاریم بژێنی، به هه‌ژاری بمرێنی، له‌گه‌ڵ هه‌ژاران حه‌شرم بكه‌ی.
جارێكیان ئه‌بو زه‌ڕ هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا پێی گووت: تۆ وا ده‌زانی ده‌وڵه‌مه‌ندی بریتییه له ماڵزۆری؟، گووتی: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. پاشان فه‌رمووی: تۆ واده‌زانی هه‌ژاری بریتییه له ماڵكه‌می؟. گووتی: به‌ڵێ. ئینجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: نه‌خێر، ده‌وڵه‌مه‌ندی بریتییه له ده‌وڵه‌مه‌ندی دڵ، هه‌ژاری بریتییه له هه‌ژاری دڵ. ره‌حمه‌تی خوا له ئه‌بو حازم كه ده‌ڵێ: له دونیا دوو شتم دیت شتێك بۆ منه‌و هه‌ر دێت، من په‌له‌ی لێناكه‌م، شتێكیش بۆ غه‌یری منه ئه‌وه بۆ من نابێت، كه‌واته من ته‌مه‌نی خۆم له هیچیان سه‌رف ناكه‌م. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: له دونیا دوو شتم پێده‌درێت یه‌كیان پێش من كاتی ته‌واو ئه‌بێت من زاڵ ده‌بم به‌سه‌ری، یه‌كیان له دوای من به‌جێ ده‌مێنێ بۆ خه‌ڵكی تر، كه‌واته بۆچی من تاوان له پێناویان ئه‌نجام ده‌م. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ)، واته: (ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه). هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ)، واته: (ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته)).
به‌ڕێزان:
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه له ژیانی رۆژانه‌دا سێ شتن:
یه‌كه‌م: خۆ یه‌كلانه‌كردنه‌وه به‌رامبه‌ر به ئایینی ئیسلام، واته ئێمه له ئه‌ركانی ئیمان و ئیسلام كێشه‌مان نییه، باوه‌ڕیمان پێیانه‌و جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان له كرده‌وه‌ی باش هه‌یه، كرده‌وه‌كانمان باش نین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ)، واته: (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه). كه‌واته كرده‌وه‌ی باش له دوای ئیمانه.
دووه‌م: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ناومان، واته ئه‌رك و مافه‌كان به دادپه‌روه‌ری دابه‌ش ناكرێن، جیاوازی له نێوان كه‌سه‌كان ده‌كرێت به پێی خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی و حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی، كه ئه‌مه‌ش تاوانه.
سێیه‌م: رازینه‌بوونمان به به‌شی خۆمان له رزق و رۆزیدا، هه‌روه‌ها رازینه‌بوونمان به كار‌و كه‌سابه‌ت و وه‌زیفه‌ی خۆمان، هه‌ر هه‌موومان ته‌ماشای سه‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌س ته‌ماشای خواره‌وه‌ی خۆی ناكات، كه ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره كه ده‌فه‌رمووێت: (انْظُرُوا إِلَى مَنْ هُوَ أَسْفَلَ مِنْكُمْ، وَلَا تَنْظُرُوا إِلَى مَنْ هُوَ فَوْقَكُمْ). واته: (ئێوه ته‌ماشای خواره‌وه‌ی خۆتان بكه‌ن له ژیانی دونیادا، ته‌ماشای سه‌ره‌وه‌ی خۆتان مه‌كه‌ن)، ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری زۆر له برینه‌كانمان ده‌كات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت ده‌ربازمان ده‌كات له دڵه‌ڕاوكێ و غه‌مباری. |