به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان:
ته‌قوا واته به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خۆپاراستن له‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌یان كردووه، ته‌قوا ده خه‌سله‌تی چاكی هه‌نه به ده‌قی قورئان:
1/ ته‌قوا وه‌سیله‌یه بۆ هاوكاری خوای گه‌وره وه: ده‌فه‌رمووێ: (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ) واته: (به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن).
2/ ته‌قوا باشترین زه‌خیره‌یه بۆ دین و دنیای مرۆڤ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَاأُولِي الْأَلْبَابِ)، واته: (به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان).
3/ ته‌قوا جوانترین به‌رگه كه مرۆڤی موسڵمان پێی ده‌رئه‌كه‌وێ له ناو خه‌ڵكی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (يَابَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ). واته: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن)).
4/ ته‌قوا باشترین رێگایه بۆ ده‌رچوون له غه‌م و ناخۆشی و گه‌یشتن به رزقی فراوان، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ)، واته: (جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه * له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت).
5/ ته‌قوا رێگایه بۆ ده‌رچوون له ته‌نگانه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا)، واته: (جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات).
6/ ته‌قوا گوناه ره‌ش ده‌كاته‌وه‌و پله به‌رز ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا)، واته: (ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات).
7/ ته‌قوا رێگایه بۆ ده‌رچوون له ته‌نگانه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا * ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا)، واته: (ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت. * له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین).
8/ ته‌قوا ته‌رازووی گه‌وره‌ییه له نێوان خه‌ڵك له‌لایه‌ن خواوه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)، واته: (به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان).
9/ ته‌قوا رێگایه بۆ چوونه ناو به‌هه‌شت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ)، واته: (بێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر).
10/ ته‌قوا وه‌سیله‌یه بۆ گه‌یشتن به پله‌ی ئالی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ك ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: جارێك له پێغه‌مبه‌ریان پرسی: كێ ئالی موحه‌مه‌ده؟ فه‌رمووی: (كل تقی)، واته: هه‌موو خواناس و له خواترسێك.
به‌ڕێزان:
ته‌قوای خوا بكه‌ن چونكه ته‌قواكاران ئه‌ولیاو خۆشه‌ویستی خوان ئه‌یانپارێزێ و رێزیان ده‌گرێت له دنیا‌و قیامه‌تدا، ناترسێن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك ده‌ترسێت عادز نابن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك عادز ده‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ)، واته: (ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...* (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و تووڕه‌یی خوا).
به‌ڕێزان:
ئیمامی عه‌لی پێناسه‌ی ته‌قوای كردووه ده‌فه‌رمووێ: (الخوف من الجليل والعمل بالتنزيل والرضا بالقليل والاستعداد ليوم الرحيل), واته: (ته‌قوا ترسانه له خوا، كاركردنه به قورئان، رازی بوونه به كه‌م رزق، خۆئاماده‌كردنه بۆ رۆژی مردن و ده‌رچوون له دنیا). یه‌كێك له شاعیره‌كان ده‌ڵێت:
والله ما الإنسان إلاّ بدينه فلا تترك التقوى اتّكالا على النّسب
لقد رفع الإسلام سلمان فارس وقد وضع الشرك الشقي أبا لهب
واته: سوێند به خوا مرۆڤ ته‌نیا به دین گه‌وره ده‌بێت، كه‌واته واز له ته‌قوا مه‌هێنه پشت به نه‌سه‌ب ببه‌ستی، نازانی ئیسلام سه‌لمانی فارسی بهركردهوهو، بێ باوه‌ڕی و شیرك ئه‌بو له‌هه‌بی دابه‌زاند. |