ناونیشانه پێشنیاركراوه‌كانی ووتاری هه‌ينى
2/ شه‌عبان/ 1438 28/ نيسان/2017 5/گوڵان/ 2717
ناونیشانه‌كان
1. گه‌وره‌یی كار و ئادابی كرێكار له ئیسلامدا
2. له وانه گرنگه‌كانی ئیسرا و میعراج دیداری پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و په‌یامی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی
3. رۆڵی میدیا له چه‌سپاندنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
وتاری هه‌ینی پێشنیاركراو
گه‌وره‌یی كار و ئادابی كرێكار له ئیسلامدا
كاركردن له ئیسلامدا پێگه‌یه‌كی به‌رز و شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه، وه‌ك خواپه‌رستییه‌كی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت، و هه‌ر به كاركردنه ژیان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه، و وڵات و نیشتمان پێش ده‌كه‌وێت، و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری جێگیر ده‌بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (الجمعة: 10)، وقال تعالی: [وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا] (النبأ: 11)، وقال سبحانه وتعالى: [هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ] (الملك: 15).
ئیسلام كاركردن به جۆرێ له جۆره‌كانی جیهاد كردن ئه‌ژمار ده‌كات به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت كه یاوه‌رانی گه‌نجێكی به‌هێز و توانایان بینی په‌له ده‌كات بگه‌یه‌ته كاره‌كه‌ی، وتیان خۆزگه ئه‌مه له‌پێناو خودا بوایه، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: وامه‌ڵێن، گه‌ر ئه‌م گه‌نجه ده‌رچوونی له‌پێناو به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی بێت، ئه‌وا له‌پێناو خودا دایه، و ئه‌گه‌ر ده‌رچوو بێت له‌به‌ر خۆڕهنجان له‌به‌ر خه‌ڵكی (ریا) خۆهه‌ڵكێشان و فیز، ئه‌وا له‌پێناو شه‌یتانه.
مه‌به‌ست له كاركردن له ئیسلامدا ته‌نها ده‌ستكه‌وتنی پاره نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان خه‌ڵكدا، و هه‌روه‌ها ژیانی پێویستی به‌وه‌یه كه مرۆڤ كار بكات تا نه‌بێته بار به‌سه‌ر كه‌سدا، پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت: (ما أكل أحد طعاما قط خیرا من أن یأكل من عمل یده) (رواه البخاری)، واتا: باشترین خواردن مرۆڤ بیخوات كه به‌ده‌ستی خۆی نرخه‌كه‌ی په‌یدای كردبێت.
موسڵمانان: ئیسلام كاری حه‌ڵاڵی پیرۆز كردووه له هه‌ر شوێنێك بێت، له كارگه یان له بازاڕ یان له نه‌خۆشخانه یان له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت بێت، باڵه‌خانه دروست بكات یان زه‌وی بكێڵێت، یان به‌رگری و شه‌ونخونی بكات بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵی هاونیشتمانیان و سه‌روه‌ری وڵات.
موسڵمانان: كاركردن ئه‌م پێگه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه، كۆمه‌ڵێك ره‌وشت و ئادابی گرنگی هه‌یه له‌وانه: شاره‌زابوون له كاره‌كه‌ی خۆی، و دانه‌نیشی به‌بێ كار، و به‌هێز بێت، و ده‌ستپاك بێت، خیانه‌ت نه‌كات و غه‌ل و غه‌ش و خه‌ڵه‌تان ئه‌نجام نه‌دات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ] (القصص: 26).
له ڕه‌وشته‌كانی كاركردن پابه‌ند بوون به كاتی كار كردنی، و ئامۆژگاری كردنی خاوه‌ن كار گه‌ر بزانێت پێویستییه‌تی، دوركه‌وتنه‌وه له حه‌رام، و پاراستنی نهێنییه‌كانی كاره‌كه‌ی خۆی، نابێت نهێنی شوێنی كاركردنی بباته ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاركردنی، و پابه‌ندبوونی به یاسای كاركردن، و نه‌فه‌وتاندنی عیباده‌ته‌كانی و له‌كاتی خۆی ئه‌نجامیان بدات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا لا نَسْأَلُكَ رِزْقاً نَحْنُ نَرْزُقُكَ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى] (طه: 132)، و هه‌روه‌ها له ڕه‌وشته‌كانی كار: زوو ئاماده‌بوون بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (اللهم بارك لأمتی فی بكورها)(الترمذی وابن ماجة)، واتا: خوایه به‌ره‌كه‌ت بخه كاری ئوممه‌ته‌كه‌م له به‌یانیاندا.
اللهم تقبل اعمالنا وتجاوز عن تقصيرنا وهفواتنا, قلت ما سمعتم استغفر الله لي ولكم فاستغفروه.
و آخر دعوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعالَمِين
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌تمان
لیژنه‌ی بۆردی ئاماده‌كردنی وتاری ئایینی
له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی |