ناونیشانه پێشنیاركراوه‌كانی وتاری هه‌ینى
14/ ڕه‌مه‌زان/ 1438 9/ حوزه‌یران/2017 16/جۆزه‌ردان/ 2717
1. لێبورده‌يى پێغه‌مبه‌رى خوا –صلى الله عليه وسلم- له جه‌نگى به‌در و فه‌تحى مه‌ككه‌دا.
2. به‌خشين له مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
3. قوڕئان و مانگى ڕه‌مه‌زان دوو شه‌فاعه‌تكارن.
=========================
لێبورده‌يى پێغه‌مبه‌رى خوا –صلى الله عليه وسلم- له جه‌نگى به‌در و فه‌تحى مه‌ككه‌دا.
• گه‌وره‌يى ڕه‌وشتى لێبوردن، له ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا –صلى الله عليه وسلم- (جه‌نگى به‌ر و فه‌تحى مه‌ككه وه‌ك نمونه).
• ڕۆڵى نزاوپاڕانه‌وه له ژيانى موسڵماندا، به‌تايبه‌تى له جه‌نگى به‌در له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه -صلى الله عليه وسلم-
به‌خشين له مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
• به‌خشين پێيده‌گوترێ (صدقة)، واته: نيشانه‌ى ڕاستگۆيى خاوه‌نه‌كه‌يه‌تى و ماڵيش به به‌خشين كه‌مناكات، به‌ڵكو به‌ره‌كه‌تدارتر ده‌بێت.
• ماڵبه‌خشين دوو جۆره، به‌خشينى گشتى و زه‌كات.
• زه‌كات واتاى پاكبوونه‌وه‌و گه‌شه‌كردن ده‌گه‌يه‌نێت، خواى گه‌وره به زه‌كاتدان ده‌روونى ده‌ڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران پاكده‌كاته‌وه و برايه‌تى و له‌نێوانيان ده‌چه‌سپێێت، به زه‌كاتى سامانيش له نه‌هامه‌تيه‌كانى ده‌پارێزێت و و گه‌شه‌ده‌كات. ماڵبه‌خشين پاداشتى زۆره‌و ده‌بێته سێبه‌ر بۆ خانه‌وه‌كه‌ى له ڕۆژى دوايى، بۆيه موسڵمانان زه‌كاته‌كانيان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌به‌خشن، چونكه ده‌روونه‌كان ئاماده‌ترن و به‌زه‌يى زۆرتره و پاداشت گه‌وره‌تره.
• ئه‌ركه‌كانى ده‌وڵه‌مه‌ند و مافه‌كانى هه‌ژار له زه‌كاتدا.
• ئادابى زه‌كاتدان بۆ زه‌كاتده‌ر و ئادابى وه‌رگرتنى زه‌كات و سه‌ده‌قه.
قوڕئان و مانگى ڕه‌مه‌زان دوو شه‌فاعه‌تكارن.
• قوڕئانى پيرۆز له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا دابه‌زيوه، بۆيه موسڵمانان بيره‌وه‌رى مه‌زنيان له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زان و قوڕئان‌دا هه‌يه، پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان –صلى الله عليه وسلم- له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ فريشته‌ى گه‌وره خوا؛ جبريل – عليه السلام - له‌ڕه‌مه‌زان ده‌ورى قوڕئانى پيرۆزى ده‌كرده‌وه و هاوه‌ڵان و خواناسانيش مانگى ڕه‌مه‌زانيان كردووه به مانگى قوڕئان.
• قوڕئانى پيرۆز بۆ گۆڕينى ڕه‌وشته ناپه‌سه‌نده‌كانى مرۆڤ دابه‌زيووه. |