ناونیشانه پێشنیاركراوه‌كانی وتاری هه‌ینى
28/ ڕه‌مه‌زان/ 1438- 23/ حوزه‌یران/2017- 30/جۆزه‌ردان/ 2717
1. ماڵئاواييكردن له مانگى ڕه‌مه‌زان.
توديع شهر رمضان
2. كاركردن بۆ گه‌يشتن به‌كاروانى خۆپارێزان
العمل للوصول الى قافلة المتقين
3. پابه‌ندبوون به به‌ڵێن و په‌يمان
الوفاء بالعه والوعد
ماڵئاواييكردن له مانگى ڕه‌مه‌زان.
• داواى حه‌مد و سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌و نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ قه‌بوڵبوونى.
• به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر طاعه‌ت و خواپه‌رستى له‌دواى ڕه‌مه‌زان.
كاركردن بۆ گه‌يشتن به‌كاروانى خۆپارێزان
• خواى گه‌وره كرده‌وه‌ى چاك له خۆپارێزان قه‌بوڵ ده‌كات.
• ماناى ڕاسته‌قينه‌ى ته‌قوا؛ پابه‌ندبوونه به‌فه‌رمايشته‌كانى خواى گه‌وره‌و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و خۆئاماده‌كردن بۆ ڕۆژى دوايى.
پابه‌ندبوون به به‌ڵێن و په‌يمان
• ئه‌و په‌يمانه‌ى كه له ڕه‌مه‌زاندا داوته به‌خواى گه‌وره، به‌رده‌وامبه له‌جێبه‌جێكردنى.
• خواپه‌رستبه، نه‌ك ڕه‌مه‌زانپه‌رست.
تێبينى:
تكايه له وتارى دووه‌مدا جه‌خت بكرێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنى بڕى سه‌رفتره، كه له‌لايه‌ن لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواوه ده‌ستنيشانكراوه، كه بڕه‌كه‌ى بريتيه له 3000 سێ هه‌زار دينار بۆ يه‌ك نه‌فه‌ر.
وتارى جه‌ژن
• ئه‌و پاداشته‌ى خواى گه‌وره ئاماده‌يكردووه له‌به‌هه‌شت بۆ به‌نده‌كانى.
• هه‌ندێك له خه‌ڵات و خۆشيه‌كانى به‌هه‌شت.
• ماناوئادابه‌كانى جه‌ژن.
• گه‌وره‌يى رۆژووى سوننه‌تى شه‌شه‌ڵان. |