وتارى پێشنیازكراوی ئه‌م هه‌فته‌یه
2/محرم/1438 - 22/ئه‌یلول/2017- 31/خه‌رمانان/2717
=====================================
بڕيارى بوێرانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی؛ ئه‌ركى هه‌مووانه
القرار الجرئ للستقلال؛ واجب الجميع
=====================================
• له‌ژێر ڕۆشنايى ئايه‌تى (وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) ال عمران:159
• پێويسته موسڵمان؛ پاش ڕاوێژكردن، عه‌زيمه‌تى به‌هێز بێت و پشت به‌خوا ببه‌ستێت و كارى گه‌وره ئه‌نجامبدات.
• به‌درێژايى مێژوو؛ دوژمنان په‌رته‌وازه‌بوون، به‌ڵام بۆ دژايه‌تى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان يه‌كيانگرتووه.
• پێويسته هه‌موومان يه‌كده‌ست و يه‌كهه‌ڵوێست بين به‌رامبه‌ر به ناحه‌زان، بۆ سه‌رخستنى ڕيفراندۆمى به‌خۆيى.
• سه‌ربه‌خۆيى كوردستان؛ زامنى پاراستنى برايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانه.
• كارى ئێمه؛ كارێكى گه‌وره‌و پيرۆزه و پێويستى به خۆڕ‌اگرى و دان به‌خۆداگرتن هه‌يه به‌رامبه‌ر به نه‌فامى و نه‌زانى نه‌يارانمان.
=====================================
يان ده‌توانن سوود له‌م وتاره‌ى خواره‌وه وه‌ربگرن:
ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له ڕوانگه‌ى ئيسلامه‌وه
به‌ڕيزان؛ ڕيفراندۆم و ڕاپرسيكردن بۆ سه‌ربه‌خۆيى و به‌ده‌وڵه‌تبوون، قۆناغێكى نوێ و هه‌ستياره له مێژووى گه‌له‌كه‌ماندا، وه‌ك موسڵمانيش پێويسته له‌سه‌رمان، كه ورده‌كارى ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه‌ى ئايينى پيرۆزى ئيسلامه‌وه ئاگادار و به‌رچاوڕوونبين.
خۆشه‌ويستان؛ ئێمه‌ى كورد له سه‌ره‌تاكانى هاتنى ئايينى پيرۆزى ئيسلام، بڕوامان پێى هێناوه‌و به شانازيه‌وه موسڵمانين و له‌سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى ئيمامى عومه‌ر –خوا لێى ڕازيبێ- به ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌م په‌يامه خواييه‌مان قه‌بوڵكردووه.
ئه‌گه‌ر به‌ويژدانه‌وه سه‌يرى مێژووى كورد بكرێ؛ چه‌ندين سه‌ركرده‌و گه‌وره زاناى پايه‌دارو لێهاتوو، خزمه‌تى ئيسلام و موسڵمانانيان كردووه و شوێنپه‌نجه‌يان به‌سه‌ر زانسته‌شه‌رعى و سياسى و ته‌نانه‌ت سه‌ربازيه‌كانه‌وه دياره‌و مايه‌ى سه‌ربه‌رزيمانن؛ وه‌ك گاوانى كوردى و ئيبنو سه‌ڵاحى شه‌هره‌زوورى و ئيبنو خوله‌كان و ئيبنو ته‌يميه و سه‌ڵاحه‌ددينى ئه‌يوبى و هتد.. خوا لێيان ڕ‌ازى بێ.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزان؛ كورد له كۆنه‌وه به‌وه ناسراون، كه زوڵم و سته‌ميان له‌كه‌س نه‌كردووه‌و مرۆڤايه‌تى و چاكه‌كارى و دادپه‌روه‌رى و ئازاديان خۆشويستووه و نه‌بيستراوه كه كورد زوڵم و سته‌مى له‌كه‌س كردبێ و ماف و ماڵ و بستێك زه‌وى كه‌سى داگيركردبێ و چاويشى لێنه‌بووه، داواى زياتر له‌وه‌ى نه‌كردووه، كه گه‌لانى تر‌ى سه‌ر زه‌وى هه‌يانه و مافى خۆيان و ئێمه‌شه، كه هه‌مان بێ.
موسڵمانانى به‌ڕێز؛ فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رمان داده‌نێين، كه ده‌فه‌رموێ: (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) و بڕواى ته‌واومان پێى هه‌يه و دان به برايه‌تى و دۆستايه‌تى و يه‌كسانى و قه‌بوڵكردنى به‌رامبه‌رداده‌نێين، بۆيه هيچ گومانيشمان نيه، كه هه رشتێك خواى گه‌وره بۆ موسڵمانانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك حه‌ڵاڵى كردبێ؛ ئه‌وا بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ديكه‌ش حه‌ڵاڵ و ڕێپێدراو و شه‌رعيه.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌ك بۆى هه‌يه شانازى به زمان وكولتور و شوناسى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆيه‌وه بكات، چونكه ويستى خواى گه‌وره‌يه و خواكرده، هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كيش مافى ته‌واوى برياردانى هه‌يه له‌چاره‌نووسى خۆى و له ئايينى پيرۆزى ئيسلام‌دا نه‌هاتووه، كه بۆ نه‌ته‌وه‌يه‌ك حه‌ڵاڵ بێت خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌رار بێت، به‌ڵام كه‌سانى يكه بێ بڕڵايار و قه‌رار و ده‌وڵه‌ت بن و لێيان حه‌رام بێت.
به‌ڕێزان؛ ئيسلام ئايينى دادگه‌ريه، له‌هيچ ده‌قێكى شه‌رعيدا نه‌هاتووه، كه نه‌ته‌وه‌يه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ست به‌ستراو و بێبه‌ش بكرێن له‌خۆشى ئازادى و مافى مرۆڤ و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن.
موسڵمانانى خۆشه‌ويست؛ نامۆيه‌و مايه‌ى تێڕامانه، كه كه‌سێكى موسڵمان، فه‌رمووده‌ى: (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ) خوێندبێته‌وه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دژى سه‌ربه‌ستى و بوون به‌ده‌وڵه‌تبوون بێت بۆ براكه‌ى كه بۆخۆى پێى ڕه‌وايه و شه‌رعيه!
به‌ڕێزان؛ ڕاپرسى به‌شێكه له شورا و پرس و ڕاويژ، كه خواى گه‌وره ستايشى موسڵمانى پێكردووه‌و فه‌رموويه‌تى: (وأمرهم شورى بينهم).. بۆيه ڕێگرى لێ‌كردن و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م ئه‌م كاره پيرۆزه، سته‌مێكى گه‌وره و زه‌قه. ئه‌وه له‌كاتێكدا كه به‌به‌نده‌كردنى خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌يه‌ك پێچه‌وانه‌ى ويست و فه‌رمانى ئيسلامه، هه‌روه‌ك ئيمامى عومه‌ر -خوا لێى ڕ‌ازى بێ- ده‌فه‌رموێ: (متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم أحرارا)!
موسڵمانانى ئازيز؛ هه‌روه‌ك چۆن ژيانى قيامه‌ت و وه‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌رزى رۆژى قيامه‌ت هه‌وڵ و تێكۆشان و جدييه‌تى ده‌وێ، به‌هه‌مان شێوه ژيانى دونياش هه‌وڵ و تێكۆشان و ژيانى سه‌ربه‌رزانه‌ى ده‌وێ، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا)، بۆيه ناكرێ ئه‌و ژيان و سه‌ربه‌رزى و به‌شه‌ى، كه خواى گه‌وره له دونيا به‌هى تۆى داناوه‌و مافى خۆته، كه‌سێكى تر زه‌وتى بكا و تۆش لێى بێبه‌ش بكات و بێده‌نگيش بيت.
به‌ڕێزان؛ ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى له‌به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤه‌كانه‌و به‌رژه‌ونديش به‌شێكه له‌دينى خواى گه‌وره، له‌م باره‌يه‌وه دكتۆر محمد سه‌عيد ڕه‌مه‌زان ئه‌لبوطى –ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ- ده‌فه‌رموێ: دين؛ له‌گه‌ڵ ئازادى و سه‌ربه‌خۆى زه‌ره‌ر ناكا، به‌ڵكو زياد ده‌كات و قازانج ده‌كات؛ چونكه خه‌ڵكى له‌گه‌ڵ بوونى ئازادى و سه‌ربه‌ستى، ڕوو له‌خواپه‌رستى ده‌كا و به‌نده‌په‌رستى ناكات و هه‌رپێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌كيه‌كانى شه‌ريعه‌تيش پارێزراوده‌بن، كه بريتين له: پاراستنى دين و نه‌فس و عه‌قڵ و نه‌سل و ماڵ.
موسڵمانانى به‌ڕێز؛ ئيسلام له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئى ڕيفراندۆمه و هانمانده‌دات كه به‌شدارى ڕاپرسى و ڕاوێژ و ده‌نگدان بكه‌ين و ناكرێ له‌و شايه‌تيدانه به‌شدار نه‌بين، خواى گه‌وره‌ش فه‌رموويه‌تى: (ولا تكتموا الشهادة)، بۆيه به‌هه‌موو خه‌ڵكى موسڵمانى كورستان ده‌ڵێين: به‌شدارى ئه‌م ڕيفراندۆمه بكه‌ن و به به‌ڵێش ده‌نگ بده‌ن، بۆ وه‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌رزى و سه‌ربه‌ستى ئه‌و نه‌ته‌وه‌يه‌ى كه سه‌دان ساڵه په‌ڕاوێز خراوه و با وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى سه‌ردوونيا؛ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بين. |