به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
موسڵمانانی به‌رێز:
ده‌بێ ئه‌وه بزانین چۆن ژیانی لاشه‌مان پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه، به هه‌مان شێوه خواپه‌رستی پێویستییه‌کی زه‌رووره بۆ ژیانی دڵه‌کانمان، بۆیه پێویسته گرنگیدانمان به ژیانی دڵ له پێشه‌وه‌ی ژیان جه‌سته‌مان بێت، چونکه ژیانی لاشه سووده‌که‌ی ته‌نها بۆ دونیایه، به‌ڵام ژیانی دڵ سوودی بۆ دونیا‌و ئاخیره‌ت هه‌یه، ئای چه‌نده سه‌یره خه‌ڵك بۆ ئه‌وانه ده‌گرێیت که لاشه‌یان مردووه، که‌چی بۆ ئه‌وانه ناگرین که دڵه‌کانیان مردوونه، که زۆر قورستره. که‌واته پێویستیمان به هه‌موو خواپه‌رستیه‌ک هه‌یه بۆ ژیانه‌وه‌ی دڵه‌کان.
به‌و هۆیه‌ی له ده شه‌وی کۆتایی ره‌مه‌زان داین، له وتاری ئه‌مرۆکه‌ماندا باسی سووده‌کانی قورئانخوێندنهوه ده‌که‌ین بۆ ژیانه‌وه‌ی دڵه‌کانمان:
بێگومان قورئانخوێندن گه‌وره‌ترین ده‌رمانه بۆ دڵ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ). واته: (ئێمه له ئایه‌تی قورئاندا ئایه‌تی وا نازل ده‌که‌ین که شیفایه‌و رزگارییه له نه‌خۆشی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه). هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَاأَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ). واته: (ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی قورئانێکتان بۆ هاتووه پڕیه‌تی له ئامۆژگاری و، رێگای راستتان پیشان ئه‌دات بۆ قازانجی دین و دنیاتان، ئه‌مرتان پێ ئه‌کا به چاکه‌و نه‌هیتان ئه‌کا له خراپه، که ئه‌مانه هه‌مووی شیفای دڵ و ده‌روونن و، له گومان و بیر‌و باوه‌ری خراپ پاکتان ئه‌که‌نه‌وه، ئه‌و قورئانه هۆی شاره‌زایی و ره‌حمه‌ته بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕه دینداره‌کان). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ) رواه البخاری. واته: باشترینتان که‌سێكه خۆی فێری قورئان بکات و خه‌ڵکیش فێر بکات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (اقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ) رواه مسلم. واته: قورئان بخوێنن، جا له رۆژی قیامه‌تدا ئه‌و قورئانه دێت شه‌فاعه‌ت بۆ هاوه‌ڵانی (ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه) ده‌کات. هه‌روه‌ها ئیبن مه‌سعود له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێت: (من كان يحب أن يعلم أنه يحب الله فليعرض نفسه على القرأن، فإن أحب القرآ‌ن فهو يحب الله فإنما القرآ‌ن كلام الله). واته: ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێت بزانێت که خوای خۆش ده‌وێت با خۆی بخاته به‌رده‌م قورئان، ئه‌گه‌ر قورئانی خۆش ویست ئه‌وه دیاره خوای خۆش ده‌وێت، چونکه قورئان که‌لامی خوایه. بێگومان خۆشه‌ویستی که‌لام به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی.
ئادابی خوێندنه‌وه قورئان
موسڵمانانی به‌رێز: بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی سوود له قورئانی پیرۆز وه‌ربگرین، پێویسته ئادابه‌کانی جێ به‌جێ بکه‌ین، وه‌ك ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌شێوه‌ی ته‌رتیل، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا). واته: قورئانی پیرۆز به هێمنی و لهسهرهخۆو وردیه‌وه بخوێننه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به جوانی ره‌چاوی حه‌ره‌که‌و سه‌که‌نات و ته‌واوی مهددهو شهددهکانی بکه.
دووه‌م: خۆشکردنی ده‌نگ له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنی ته‌جوید، چونکه ئه‌گه‌ر مهددهیهك درێژتر بکاته‌وه ئه‌وا مه‌کروهه هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون حه‌رامه.
سێیه‌م: ره‌چاوکردنی ئه‌ندازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئان. له ئیمامی عوسمان و زه‌یدی کوری ثابت و ئیبنو مه‌سعوود ده‌گێڕنه‌وه، که هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك قورئانیان خه‌تم ده‌کرد.
چواره‌م: بیرکردنه‌وه له مانای ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز، مه‌به‌ستمان ئه‌وانه‌یه که له مانای ئایه‌ته‌کان تێده‌گه‌ن، پێویسته بیری لێ بکه‌نه‌وه‌و ئیشی پێ بکه‌ن، چونکه هه‌ندێك له عه‌بده‌کان له کاتی قورئانخوێندن له‌عنه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بکه‌ن، هه‌روه‌ك گووتراوه: (ربّ تالٍ يقرأ القرآ‌ن والقرآن يلعنه)، هه‌ندێك قورئان خوێن هه‌ن له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی له‌عنه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن، بۆ نموونه جاری وا هه‌یه که‌سێك قورئان ده‌خوێنێته‌وه‌و که ده‌گاته ئه‌و ئه‌و ئایه‌ته که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ)، واته: (له‌عنه‌تی خوا له سته‌مکارانه) که‌چی ئه‌و که‌سه زوڵم و سته‌م ده‌کات، یان له‌و کاته‌ی ئه‌زانێت درۆزنه که‌چی ئه‌و ئایه‌ته ده‌خوێنێته‌وه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَنَجْعَلْ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِين).
پێنجه‌م: پێویسته قورئان به ده‌نگ بخوێنێت و، هه‌وڵ بدات لێیان تێ بگات و، په‌ندو ئامۆژگاریان لێ وه‌ربگرێت.
شه‌شه‌م: قورئان و قورئانخوێندنهوهکه نه‌کاته ئامرازی بژێوی ژیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین که‌سانێك هه‌ن له‌سه‌ر قه‌برستان و رێگاکان قورئان ده‌خوێنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ بژیێنن، له‌و باره‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فَلْيَسْأَلْ اللهَ بِهِ، فَإِنَّهُ سَيَجِيءُ أَقْوَامٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ، يَسْأَلُونَ بِهِ النَّاس).. واته: ئه‌وه‌ی قورئان بخوێنێت با داواکاری له خوا بێت، لا داهاتوودا که‌سانێك دێن قورئان ده‌خوێنن که‌چی داوا له خه‌ڵك ده‌که‌ن.
حه‌وته‌م: پێویسته قورئان نه‌کرێته ئامرازێك بۆ ئامانجی سیاسی یان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی یان پله‌و پایه یان خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن.
هه‌شته‌م: پێویسته قورئان نه‌کرێته سه‌ره‌تای چه‌ند ئاهه‌نگێك که دوای ته‌واوبوونی قورئان هه‌ندێك شتی تێدا نمایش بکرێت پێچه‌وانه‌ی په‌یامی قورئان بێت.
نۆیه‌م: له‌و کاته‌ی قورئان ده‌خوێندرێت پێویسته گوێی لێ بگیرێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ). واته: ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا گوێی لێ ڕابگرن و بێده‌نگ بن، به‌ڵکو خودا ره‌حمتان پێ ده‌کات.
ده‌یه‌م: له کاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان پێویسته هه‌یبه‌ت دایبگرێت، بۆ نموونه جارێکیان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای له عه‌بدوڵای کوڕی مه‌سعود کرد قورئانی به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌شێکی له سووڕه‌تی (النساء) خوێنده‌وه تا گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته که ده‌فه‌رموێت: (فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلَاءِ شَهِيدًا * يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا). ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (أمسك) با به‌س بێت، بینیم فرمێسکی گریان له هه‌ردوو چاوه‌کانی ده‌هاتنه خواره‌وه.
باوه‌ڕدارانی به‌ڕێز: قورئانی پیرۆز گه‌وره‌و پیرۆزه، پێویسته رێز‌و پێزانینمان به‌رانبه‌ری هه‌بێت زیاد له هه‌موو ئه‌وه‌ی له دونیادا هه‌یه چونکه که‌لامی خوای گه‌وره‌یه.
تێبینی:
ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |